خوێندراوەتەوە: (8)

دەم پارتی ئاشكرایكرد، سبەی بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پرۆسەی ئاشتی سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوكسەكداغ دەكەن.

هاوسەرۆكانی پارتی دیموکراسیی و یەکسانیی گەلان (دەم پارتی) ڕایانگەیاند، سبەی سەردانی هەریەک لەسەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکانی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لەزیندانەكانی ئەدیرنە و کاندرا دەکەن.

دەم پارتی، لەڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەی کاتژمێر 10:00ـی سەرلەبەیانی، تولای حاتیمۆغوڵاری و تونجەر باقرخان، هاوسەرۆکانی پارتەکە، سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش لەگرتوخانەی ئەدیرنە دەکەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، دوای سەردانەکەش لەکاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆدا لەبەردەم گرتوخانەکە، کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی ئەنجام دەدەن.
ئەوەشی خستەڕوو، پاشان لەکاتژمێر 14:30 خولەک حاتیمۆغوڵاری و باقرخان سەردانی فیگەن یوکسەکداغ، لەگرتوخانەی کاندرا دەکەن.

ئاشكراشیكرد،” چاوەڕوان دەکرێت لەسەردانەکانیاندا هاوسەرۆکانی دەم پارتی، باسی دوایین پێشهاتەکان و ئەو هەنگاوانە بکەن، کە لەچوارچێوەی پڕۆسەی ئاشتیدا تاوەکو ئێستا نراون تا بتوانن گفتوگۆكان بەرەو پێشەوە بەرن.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 180 Today: 1,210 📊 Click Here