خوێندراوەتەوە: (1.7K)

وەزارەتی
پلاندانانی عێراق ئاشکرایکرد، ئامادەکارییەکانیان بۆ گۆڕانکاری لە موچە و شایستەکانی
فەرمانبەران دەستپێکردوە، بۆ ئەوەی هاوسەنگی لە ماف و شایستەکانی فەرمانبەران
دروستبکرێت، دەشڵێت، لەئێستادا نوێکردنەوەی داتای فەرمانبەران تاوتوێدەکرێت، بۆ
ئەوەی لەقۆناغی داهاتود لیژنەی تایبەتمەند پێشنیاری خۆی لەوبارەیەوە پێشکەش بکات.

وەزارەتی پلاندانانی عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا
ئاماژەی بەوەکرد، بەمەبەستی دروستکردنی هاوسەنگی لەنێوان موچە و شایستەی
فەرمانبەرانی حکومەتی عێراق، بەئامادەبونی نوێنەری هەریەک لە ئەمیندارێتی
ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی وەزاری ئابوری کۆبونەوەیەکیان سازکرد، تێیدا نوێکردنەوەی
داتاکانی موچە و شایستەکانی فەرمانبەران تاوتوێ‌کران.

هاوکات،
هەنا ئیسماعیل، بریکاری وەزارەتی پلاندانان بۆ کاروباری ئیداری رایگەیاندوە،
نوێکردنەوەی داتای فەرمانبەران هاوکاری لیژنەی تایبەتمەند دەکات بۆ ئەوەی لەقۆناغی
داهاتودا پێشنیارەکانی لەبارەی گۆڕانکاری لە هەیکەلیەتی موچە و شایستەکان پێشکەش
بە حکومەت بکات.

محەمەد سەردار

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 148 Today: 2,577 📊 Click Here