خوێندراوەتەوە: (1.1K)

چالاکوانێكی مافی مرۆڤی ئێزدی دۆزینەوەی گۆڕێکی نوێی بەکۆمەڵی لەقەزای شنگال ڕاگەیاندو دەڵێت، لەڕێگەی پاشماوەی یەكێكیانەوە ناسراونەتەوە كە شنگالین”.

تەحسین شێخ کالۆ چالاكوانی مافی مرۆڤ، لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند،” تیمە تایبەتمەندەکان گۆڕەکەیان لەناوچەی جەزیرە لەباشوری شنگال دۆزیوەتەوە، کە پاشماوەی یەکێک لە قوربانییەکان دەرهێنراوەو ناسنامەکەی ناسراوەتەوە، کارەکانی هەڵکەندن بەردەوامە لەکاتێکدا چاوەڕوان دەکرێت قوربانیی زیاتر بدۆزرێتەوە کە لە ساڵی 2014ەوە لەلایەن داعشەوە کوژراون.”

تەحسین شێخ کالۆ ئاماژەی بەوەشکرد، “زۆربەی قوربانیانی ئەو گۆڕانە ئافرەت و منداڵ بون و بەکۆمەڵ لەسێدارە دراون” دەشڵێت، “ئەوەی تا ئێستا دۆزراوەتەوە تەنیا بەشێکی کەم لەقەبارەی کارەساتەکە نیشان دەدات، بەو پێیەی هەزاران ئێزدی تا ئێستا بێسەروشوێنن”.

جەختیشی کردەوە “بەردەوام بون لەهەڵکەندن و پشکنینی ورد ڕەنگە گۆڕی زیاتر دەربکەوێت، ئەمەش تیشک دەخاتە سەر ڕادەی ئەو تاوانانەی کە داعش بەرامبەر کۆمەڵگەی ئێزدی لەشنگال و ناوچەکانی دەوروبەری ئەنجامیداوە”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 126 Today: 270 📊 Click Here