خوێندراوەتەوە: (5.2K)

گەنجێکی ڕۆژئاوای کوردستان ماوەی 11 ساڵە لە هەرێمی کوردستان دەژی، لە ڕۆژانی ڕابردوو گەڕاوەتەوە ڕۆژئاوای کوردستان و لەلایەن ئاسایشی گشتیی ڕۆژئاواوە دەستگیر کراوە.

گەنجەکە ناوی ڕامان عەبدولسەلام حەسۆیە، ڕۆژی سێشەممە 1ـی تەممووزی 2025 لەگەڵ کوڕە شەش ساڵانەکەی لەڕێگەی دەروازەی سێمێلکاوە گەڕاوەتەوە ڕۆژئاوای کوردستان، بەڵام لەلایەن ئاسایشی گشتیی  دەستگیرا کراوە.

ئەسمەهان داود، دایکی ڕامان بە  ڕاگەیاند: کوڕەکەم ویستویەتی بگەڕێتەوە نێو کەسوکارەکەمان لە ڕۆژئاوا، بەڵام لە دەروازەکە پێی گوتراوە تۆ داوا کراویت و لێکۆڵینەوەت لەگەڵ دەکەین، دواتر ڕەوانەی ڕمێلان کراوە و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کردووە، مۆبایل و پێداویستییەکانیان لێی سەندووە و پێی گوتراوە، لەبەر کوڕە بچووکەکەت ئەمشەو ئازادت دەکەین، بەڵام دەبێت سبەی سەردانمان بکەیتەوە.


“ئەوەی زانیومانە، کوڕەکەم لەسەر ڕاوبۆچوونەکانی دەستگیر کراوە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و فەیسبووک لەسەر ڕەوشی ڕۆژئاوای هەبووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 64 Today: 2,507 📊 Click Here