خوێندراوەتەوە: (5.2K)

بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران  وت، رۆژی شەممەی داهاتوو گەڕان بۆ تەرمی ئاڤێستا دەکەن و ئەگەر نەدۆزرایەوە هەڵمەتەکە کۆتایی دێت و هەر لەوێ نوێژی مردووی بە غایبی لەسەر دەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣ـی تەمموزی ٢٠٢٥، کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران راگەیاند، رۆژی شەممەی داهاتوو گەورەترین هەڵمەتی گەڕان بەدوای تەرمی ئاڤێستا یوسف دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر لە هەڵمەتەکەی رۆژی شەممە نەدۆزرایەوە هەڵمەتەکەیان کۆتایی دێت و هەر لەوێ نوێژی مردووی بە غایبی لەسەر دەکرێت.

وتیشی، “رۆژی شەممە دەبێت بە ٩٠ رۆژ گەڕانی ئێمە بەدوای تەرمەکە، دوای ئەو ٩٠ رۆژەش جار جارە تیم دەنێرین بۆ گەران”.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئاڤێستا یوسفی تەمەن ٢٧ ساڵی دانیشتووی هەولێر، رۆژی ٥ـی نیسانی ئەمساڵ کەوتە ناو رووباری تەنگاتوور لە ناوچەی مێرگەسۆر لە ئیدارەی سۆران و تاوەکو ئەمڕۆ هەوڵدانەکان بۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی بێ ئەنجام بوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 42 Today: 134 📊 Click Here