خوێندراوەتەوە: (1.2K)

ڕێكخراوی یونسكۆی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان هه‌ردوو جهژنهكهی ئیسلام به‌فه‌رمی ده‌ناسێنێت و ده‌ڵێت، دانپێنانهكه له‌سه‌ر داوا‌و پێشنیازی حكومه‌تی ئیندۆنیزیا بوه.

ڕێكخراوی یونسكۆی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان رِایگەیاند، له 43ـەمین كۆنگره‌ی گشتیی خۆیدا كه كاره‌كانی له‌شاری سه‌مه‌رقه‌ند لهئۆزبهكستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌فه‌رمی دان به‌هه‌ردوو جه‌ژنی قوربان و رِهمهزاندا نراوه‌و بۆ له‌مه‌ودوا ئه‌م دوو جه‌ژنه، وه‌كوو دوو جه‌ژن و بۆنه‌ی جیهانیی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.

هاوکات لیژنه‌ی نیشتمانی یونسكۆ له‌ئێران له‌م باره‌وه رِاگهیهنراوێكی بڵاو كردوه‌ته‌وه‌و دةلَيَت، بڕیاره‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای پێشنیازی ئیندۆنیزیاو بڕیاری ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكار بوه كه له خولی ژماره 209ـی ئه‌م ساڵ، له‌م باره‌وه ده‌ریكردبوو.

بەگوێرەی ئه‌م بڕیاره، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی یونسكۆ بۆ له‌مه‌ودوا ساڵانه، په‌یامی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی هه‌ردوو جه‌ژنه‌كه بڵاودهكاتهوهو تێیدا تیشك ده‌خاته سه‌ر گرنگی رۆشنبیری، كۆمه‌ڵایه‌تی رِۆحی.

لەبڕیارەکەدا ئەوەش هاتوە، ئامانج له‌م رێكاره بریتییه له‌به‌هێزكردنی لێكگه‌یشتنی رِۆشنبیری و رِێزگرتنی هاوبه‌ش و فراوانكردنی گفتوگۆ له‌نێوان ئایینه‌كان و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی و هاوبه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و پشتگیریی بنه‌ماكانی رِێزو شكۆی مرۆڤ و یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری و فره‌چه‌شنی كه‌لتوری.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 156 Today: 1,310 📊 Click Here