خوێندراوەتەوە: (1.4K)

یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان دەستپێشخەرییەك پێشكەش بە لایەنە
براوەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەرێمی كوردستان دەکات و داوا
دەکات بەمەرج دەنگ بە سەرۆک وەزیرانی داهاتوی عێراق بدرێت.

د. سەلاحەددین بابەكر وتەبێژی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان
رایگەیاند، لە روانگەی بەرپرسیاریەتی نیشتیمانی و هەستیاری بەهێزكردنی پێگەی هەرێم
و خزمەتكردنی هاوڵاتیان هەرێمی كوردستان و چارەسەركردنی كێشە كەڵەكەبوەكانی نێوان
هەرێم و عێراق، یەكگرتوی ئیسلامی داوای كۆبونەوەیەكی
هاوبەش لەسەر ئاستی مەكتەبی سیاسی لایەنە براوەكانی هەڵبژاردن دەکات.

ئەوەشیخستەڕوو،” پێشنیاری پێكهێنانی لیژنەیەكی باڵا
دەکەین بۆ داڕشتنی نەخشەڕێگایەك بۆ چۆنیەتی گفتوكردن و پاراستن و دابینكردنی دەستكەوتەكان
و بەدەستهێنانی بەركەوتەكانی هەڵبژاردن و مافە ڕەواكەكانی هەرێمی كوردستان دەکات “.

وتەبێژی یەکگرتوی ئیسلامی باسی لەوەشکرد،” لە نەخشەڕێگاكەدا
هێڵە سورەكانی هەرێمی كوردستان وەك ( موچە و بودجە و ماددەی 140 و یاسای نەوت و
غاز و پێشمەرگە ) دیاریکراون و بە مەرجگیراون
بۆ پاڵپشتیكردن و دەنگدان بە سەرۆك وەزیرانی داهاتوی عێراق “.

بەوتەی سەلاحەددین بابەكر، یەكگرتوو تەئكید دەكاتەوە كە
پێویستە ئەوپەری هەوڵ بدرێت بۆ گێڕانەوەی سەرجەم شایستە داراییەكانی هاوڵاتیانی هەرێمی
كوردستان.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 149 Today: 999 📊 Click Here