خوێندراوەتەوە: (242)

یەكێتیی ئەوروپا ڕێكار بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی وزە دەگرێتەبەر و لەو بڕوایەدایە كاریگەری لەسەر ئابووری دەبێت. دیمیتار ڕادیف ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگارانی بانكی ناوەندیی ئەوروپا دەڵێت: ئەو قەیرانی وزەیەی بەهۆی جەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە دەستی پێكردووە بۆ كەرتەكانی دیكەی ئابووری درێژدەبێتەوە ئەگەر ململانێیەكە درێژە بكێشێت. لای خۆیەوە، دان یورجنسن كۆمسیاری كاروباری وزە لە یەكێتیی ئەوروپا لە دیدارێكدا لەگەڵ ڕۆژنامەی فاینانشاڵ تایمز وتی: یەكێتیی ئەوروپا لێكۆڵینەوە لەهەموو ئەگەرەكان دەكات لەوانە كەمكردنەوەی بەكارهێنانی سووتەمەنی و ڕاكێشانی بڕی زیاتری نەوتی یەدەگ وەك ئامادەكاریی بۆ شۆكی ئەو قەیرانی وزەیەی دروست بووە. وتیشی: ئەو قەیرانی سووتەمەنییە درێژخایەن دەبێت و نرخەكانی وزە بۆ ماوەیەكی زۆر دوور و درێژ بە بەرزی دەمێنێتەوە و بۆ هەندێك بەرهەم پێشبینی دەكەن دۆخەكە لە چەند هەفتەی داهاتوو زۆر خراپتر بێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 171 Today: 2,599 📊 Click Here