خوێندراوەتەوە: (825)

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، عومەر عەلی شێخ، ناسراو بە (ئەبو فاروق)،
یەکەم سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان کۆچی دوایی کرد.

میدیای فەرمی حزبی شیوعی
کوردستان بڵاویکردەوە، عومەر عەلی شێخ لە تەمەنی 99 ساڵیدا لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد و سبەی
پێنجشەممە تەرمەکەی بەرەو سلێمانی بەڕێدەکرێت و کاتژمێر 9ى بەیانی لەبەردەم زانكۆی سلێمانی
بەڕێدەكرێت بۆ گۆڕستانی سەیوان و كاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ
پرسەی ژنان و پیاوان لە مزگەوتی شیخ فەرید دادنرێت بۆی.

چەند زانیارییەک لەبارەی ژیاننامەی عومەر عەلی شێخ (ابو فاروق)

-لە ساڵی 1926 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە

-لە ساڵی 1946 پەیوەندی بە حزبی شیوعی عێراق کردوە

-لە ساڵی 1948 لە کۆنگرەی قوتابیان لە (السباع) لە بەغداد بەشدار بوەو
ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی گشتی قوتابیان بوە لە عێراق و لە هەمان ساڵدا دەستگیرکراوە

-لە دوای کودەتای ساڵی 1963 لە شاری کەرکوک سەرپەرشتی ڕێکخستنەکانی
حزب دەکات و چاپخانەی نهێنی حزب لەم شارەدا دەرباز دەکات و ڕەوانەی شاخی دەکات

-لە ساڵی 1964 بۆتە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و پاشان مەکتەبی سیاسی
حزبی شیوعی عێراق هەتا کۆنگرەی پێنجەمی حزبی شیوعی عێراق لە ساڵی 1993 و لەسەر پێشنییاری خۆی و بۆ ڕێگا خۆشکردن بۆ
گەنجەکان خۆی کاندید ناکاتەوە.

-لە سەردەمی پاشایەتی و دوای کودەتای بەعس چەند
جارێک دەستگیرکراوە و بە لێهاتویی خۆی لە زیندان ڕایکردوەو هاوڕێ زیندانییەکانیشی دەرباز
کردوە

-لەدوای راپەڕین و کۆنگرەی پێنجەمی حزبی شیوعی
عێراق بەردەوام بوە لە کاری ڕێکخستن و سەرکردایەتی کردنیان بە تایبەتی لە ناوەڕاست
و باشوری عێراق

-لەگەڵ ڕاگەیاندنی حزبی شیوعی کوردستان لە 1993 بە سکرتێری کۆمیتەی
ناوەندی هەڵدەبژێردرێت و پاشان خۆی بۆ ئەرکی تر تەرخان دەکات و داوا لە کۆمیتەی ناوەندی
دەکات هاوڕێیەکی بۆ شوێنی ئەو هەڵبژێرن و هاوڕێی سەرکردە کەریم ئەحمەد ئەرکی سکرتێری
کۆمیتەی ناوەندی دەگرێتە ئەستۆ

-لە بواری کاری نهێنی و ڕێکخراوەییدا لێهاتوو و بە پلان بوە، لەناو
حزبە شیوعییەکان بە سەربازی ون و لەلایەن دەزگا ئەمنی ڕژێمەکانی عێراق بە پیاوی تارمایی
ناسراو بووە

-خەباتی لە دژی ڕژێمەکانی عێراق کردوەو لە پاشایەتی هەتا بەعس و ڕوخاندنی
دەسەڵاتی دیکتاتۆری سەدام حسین

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 94 Today: 1,975 📊 Click Here