مانگ: كانونی یه‌كه‌م 2025

لەچەمچەماڵ ژمارەی قوربانییەكان زیادیكرد.. قایمقامیەتی قەزاکە ڕونكردنەوە دەدات

قایمقامیەتی چەمچەماڵ ئاشكرایكرد، بەهۆی لافاوی چەند کاتژمێری ڕابردووی قەزا چەمچەماڵەوە شەش هاوڵاتی بونە قوربانی. قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە،” بەهۆی لافاوەوە دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و چوار هاوڵاتی دیکەش برینداربون”.…

قوباد تاڵەبانی: دڵگرانین بە گیان لەدەستدانی دوو هاوڵاتیی دانیشتوی چەمچەماڵ

شارپارێس: قوباد تاڵەبانی پەیامێکی لەبارەی سەرەخۆشیکردن لە کەسوکاری قوربانیان لافاوەکەی چەمچەماڵ بڵاوکردوە و دەڵێت، لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپاردوە هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بگرنەبەر بۆ پاراستنی گیان و ماڵی هاوڵاتییان. قوباد تاڵەبانی جێگری…

کەسێکی دیکە بەهۆی لافاوەکەوە گیانی لەدەستدا

دوای چەند کاتژمێرێک لەونبونی منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵ لەگوندێکی پارێزگای کەرکوک، کەمێک لەمەوبەر تەرمەکەی دۆزرایەوە. بەگوێرەی زانیارییەکانی ، کەمێک لەمەوبەر لە گوندی فەرقانی سەر بە ناحیەی لەیلان لەکەرکوک، تەرمى منداڵێکی…

تەندروستی سلێمانی خرایە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، سەرجەم تیمەكانی فریاكەوتنی خێرای تەندروستییان خستوەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوەو دەڵێت، سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەرو بەشەكانی فریاكەوتن بەشێوەی ئێشكگری كراوە دەبن. تەندروستی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، بەو هۆی…

لەناوچەیەکی هەرێم دەوامی سبەینێ راگیرا

بەهۆی لافاوەکەی ئەمڕۆی چەمچەماڵ، قائیمقامی قەزاکە بڕیاریدا دەوامی سبەینێی سەرجەم دامودەزگاکانی قەزاکە رابگیرێت. قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ بڵاوکردەوە،” بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە، سبەی چوارشەممە لەسەرجەم دامودەزگا حکومیەکان و قوتابخانە و خوێندنگەکان…

لەشوێنێکی دیکەش دەوامی سبەی ڕاگیرا

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزور ڕایگەیاند، لەپێناو بەرژوەندی گشتی و سەلامەتی مامۆستایان و فەرمانبەران و منداڵان و قوتابیان و خۆێندکاران دەوام لەسەرجەم ناوەندەکانی خۆێندنی سنوری بەڕێوەبەرێتیمان ڕادەگرین. بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزور لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند،…

بڕیار لەبارەی دەوامی زانكۆو پەیمانگاكان درا

شارپێس: وەزیری خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، زانکۆکان دەسەڵاتی ئەوەیان هەیە ئەگەر پێویست بوو پشوو ڕابگەیەنن. ئارام محەممەد، وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان بەمیديای پارتی ڕاگەیاند،” دەسەڵاتمان داوە بەسەرجەم زانکۆکان کە ئەگەر…

لافاو دەستیپێکردەوەو هۆشداری بەپەلە دەدرێت

لەناوچەکانی دەوروبەری زێی بچوک لەسنوری قەزای دوبز ئاستی ئاوی زێیەکە بەرزبوەتەوە، پارێزگای کەرکوکیش داوا لە دانیشتوانی گوندەکانی ئەو سنورە دەکات نزیکی ئاوی ڕوبارەکە نەبنەوە. پارێزگای کەرکوک لەئاگادارییەکی بەپەلەدا بۆ دانیشتوانی…

لەهەڵەبجەش دەوامی ناوەندەکانی خوێندن ڕاگیرا

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەڵەبجە بڕیاریدا لەپێناو پاراستنی گیانی مامۆستا خوێندکاران لەمەترسی دروستبونی لافاو، دەوامی سبەینێی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن ڕابگیرێت. بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەڵەبجە لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،” پشتبەستن بە پێشبینییەکانى بەڕێوەبەرایەتی کەشناسى و…

شەش پێشمەرگە بەهۆی هەورەبروسكە برینداربون

شەش پێشمەرگە بەهۆی هەورەبروسكە لە گوندی خەتێ لە دۆڵی بالیسان برینداربون. بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ، لەگوندی خەتێ لەبالیسان، هەورە بروسكە لە هەشت پێشمەرگەی داوە لەکاتی دەوام لە سەنگەردا و برینداربوون.…

👤
Live: 63 Today: 2,787 📊 Click Here