خوێندراوەتەوە: (7.8K)

ئەمڕۆ 24 گەنجى ئیدارەى راپەڕین کە هەوڵیاندابوو لە رێگەى لیبیاوە بگەنە وڵاتانى ئەوروپا و لەسەرەتاى ئەم مانگەوە دەستگیرکرابوون گەڕێندرانەوە هەرێمى کوردستان.

موسەنا ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەبارەی دەستگیرکردنی ئەو گەنجانەوە  راگەیاند، “بەدەست قاچاغچی دەستبڕ گەنجەکانمان لە لیبیا ئازاردراون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەم گەنجانە مانگێک زیاترە لە لیبیا دەستبەسەر کراون و لەوماوەیەدا لەگەڵ باڵیۆزی عێراق و بەشێک لە دۆستەکانمان لە هەوڵی بەردەوام بووین بۆ ئازادکردنیان”.

ئەوەشی خستەڕوو، “لەسەرەتاى ئەمساڵەوە توانیومانە لە رێگەی چەند گرووپێکى جیاوازەوە ژمارەیەک کۆچبەر لە لیبیاوە بگەڕێنینەوە هەرێمى کوردستان، هەروەها گرووپێکى حەوت کەسییان زۆر ئەشکەنجەدراون و کۆچبەرێکیش سەرەتاى ئەمساڵ گیانیلەدەستداوە”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 130 Today: 2,793 📊 Click Here