خوێندراوەتەوە: (12)

پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەكانی ڕۆژئاوای كوردستان بۆ زێدی خۆیان بەردەوامەو بڕیارە 370 خێزانی دیكەی كوردی نیشتەجێی كەمپەكانی حەسەكە، بگەڕێنەوە زێدی خۆیان لەسەرێكانی.

میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان بڵاویانكردەوە، لەچوارچێوەی پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان، ئامادەكاریی دەكرێت بۆ گەڕانەوەی كاروانی حەوتەمی ئاوارەكان بۆسەر ماڵ و حاڵی خۆیان، كە لە 370 خێزانی كورد پێكهاتووە و ساڵانی پێشوو بەهۆی شەڕەوە لەشاری سەرێ كانی ئاوارە ببون و لە كەمپەكانی پارێزگای حەسەكە نیشتەجێ كرابون.

لەماوەكانی ڕابردودا چەندین كاروانی دیكەی خێزانە ئاوارەكان، گەڕانەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لەشاری سەرێكانی، بەگوێرەی ئامارەكانیش تائێستا زیاتر لەسێ هەزار خێزانی ئاوارەی كورد، لەچوارچێوەی پرۆسەی ئاساییكردنەوەی دۆخی سوریا‌و ڕۆژئاوای كوردستان، گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان لە سەرێ كانی و گوندەوارەكانی سەر بەو شارە كوردییە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 224 Today: 1,998 📊 Click Here