شاخەوان ئەحمەد
لەسەردەمی ئێستالە ووڵاتەپێشكەوتوەكاندا لەپاش ئەزمون كردن و دراسەكردنی دەسەڵات گەشتونەتەئەوبڕوایەی كەدەسەڵات بەدیمكراسی و دەستان دەستكردن بێت ئتر دەسەڵاتی بنەماڵەو دیكتاتۆری و تاك ڕەوی حوكمێكی شكستخواردوە ناتوانێت لەئاستی داواكاریەكانی هاوڵاتیاندابێت و ناگونجێت بەتایبەتی لەم سەردەمی پێشكەوتنەدا لەمێژویشدا سەلمێنراوەو دەیان دەسەڵاتی چەندسەدساڵەهەبون كەشتكستیان هێناوەو سەركەوتونەبون و بون بەپەندلەزبڵدانی مێژودا بۆیەدەسەڵاتی بنەماڵەدەسەڵاتێكی سنوردارەلەئاست بەڕێوەبردنی گوندێك یان بابڵێن تاشارۆچكەیەك هەرئەوەندەی لەتوانادا دەبێت بۆیە كاتێك دەبینین بنەماڵەیەك بەزۆر بێت یان بەهەڵكەوت یان دكتاتۆری یان بەپاڵپشتی دەرەكی دەسەڵاتی و جاشایەتی دەسەڵاتی ووڵاتێك دەگرنەدەست و حكوم دەكەن دەبینین تەشەنوجات و نادادی و نایاسایی وگەندەڵی لەهەموسێكتەرەكانی ژیاندا دروست دەبێت لەلوتكەی هەڕەمی دەسەڵاتەكەوەكەبنەماڵەكەوكەسانی نزیك لێیانەوەوەكودەبینین لەكوردستان دابەشبوەبەسەر دوزۆنداو هەربەشەی بنەماڵەیەك حوكمی دەكات و گەشتوەبەڕۆژەی ئێستا و قانون و یاسالەژێرپێی نەوەكانی تاڵەبانی و بارزانی و بەڵتەچی و كاسەلێس و ماستاوچیەكانی دەوروبەریاندا دەشكێنرێت و فەزاحەتی پێدەكەێت بوبەكراسێك پڕبەری ئەودوبنەماڵەیەودادگاكان سەروەری خۆیان لەدەست داوەوبوەبەدادگای حزب و بنەماڵەبۆسزادانی هاوڵاتیانی بەش مەینەتی كوردستان و ئازادی خوازان و ڕۆژنامەنوسان كەچەندین كەیسی قوربانی دەستی ئەودەسەڵاتەلەبەدەستدایە وەكو كوشتن و تیرۆركردن و گرتن و بێ سەرو شوێن كردن تەعدانكردن لەزیندانەنهێنیەكانیان كەتائێستاش ٥٠٠ كەس بێ سەروشوێنن كەقوربانی شەڕی ناوخۆی ئەو دوبنەماڵەیەن ئەمانەو چەندین كەیسی تری دزی و بەتاڵانبردنی داهاتی گشتی لەپێناوی مانەوەی بنەماڵەو درێژەدان بەدەسەڵاتی تاكڕەوی خۆیان وكوڕونەوەودارودەستەكەیان و بەفیڕۆدانی داهاتی گشتی بۆمیدیاو كڕینی میدیاكاران و جوانكردن و سپی كردنەوەی ڕوی ڕەشی خۆیان و دەسەڵاتەبۆگەنەكەیان …
