شاخەوان ئەحمەد
لەسەدساڵی ڕابردوداولەپاش هەرەس هێنانی دەوڵەتی عسمانی و گۆڕینی نەخشەی ڕۆژهەڵەتی ناوەڕاست و بەستنی پەیمانی لۆزان و دروستكردنی دەوڵەتی نەتەوەیی بۆئەونەتەوانەی كەلەژێر دەسەڵات و سوڵتەی ئیمپراتۆریەتی دەوڵەتی عوسمانیدابوون نەتەوەی كورد وەكوتاكەنەتەوەمایەبەبێ بونی حكومەتێكی سەربەخۆو دروستكردنی دەوڵەتەێكی نەتەوەی و مافی چارەی خۆنوسینی هەبێت بێ بەزییانەو بێڕەحمانە دابەشكرابەسەر چوار دەوڵەتی ناوچەكەتدا وهەریەك لەوانەش ،توریكاو سوریاو عێراق و ئێران كەبەدرێژای سەدساڵی ڕابردو زۆربێ بەزییانەوبێڕەحمانەلەلایەن ئەم چواردەوڵەتەی دراوسیمانەوەدەچەسێنرێینەوەوتەنانەت سەرەتایی ترین مافی ئاسایی خۆمانیشیمان پێنەدراوەكەگەورەترین نەتەوەین لەچاوكەدا وزیاترلەپەنجا ملوێن هاوڵاتی بێ دەوڵەتین لەكاتێكدا دەوڵەت هەیەلەناچەكەتەدا كەلەچەند ملوێنێك تێ ناپەڕێت و هەمومافێكی ئاسایی خۆیان هەیەباڵم میلەتی كوردلەومافەسەرەتایانەش بێ بەشە لەوانەكەناتوانن بەئازادانەلەژێردەسەڵاتی دەوڵەتی توركی فاشیتدا بەزمانی دایك قسەبكەن كەمافێكی سەرەتایی خۆیانەو خوابەكوردی خەلقی كردون وەهەرەوەهالەئێران و توركیاوسوریا ناتوانن بەزمانی كوردی بخۆێنن و قسەی پێ بكەن هەرچی كوردستانی باشوریشەكەلەژێر حوكمی دەوڵەتی عێراقدان بەچەندین قوربانی و شۆڕشی وەكو ئەنفالكردنی ١٨٢هەزار كەس و كیمیابارانی شاری هەڵەبجە و شەهیدبونی پێنج هەزاركەلەماوەی یەك سەعاتدا و پاشان ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ توانیویانە نیمچەسەربەخۆیەك بهێننەئاراوە تاحەدێك زمان و خوێندنی كوردی بەئازادانەبەكاردەهێنرێت و لەلایەن هاوڵاتیانەوەئەمە جگەلەچەندین كێشەوقەیران تائێستالەلایەن دەوڵەتی عێراقەوەبەهۆكاری ململانێی سیاسیەوەبۆهاوڵاتیانی بەشمەینەتی هەرێمی كوردستان دەهێنرێتەپێشەوە،ئێستالەڕۆژئاوای كوردستان شەڕێكی نەگریس یەقەی كوردانی ڕۆژئاوای گرتوەووەكوجینۆسایدكردن و كوشتن ئەتكردن و سوكایەتی پێكردن وكەبەپێی مافەكانی مرۆڤ قەدەغەیەو نایاسییەبەڵام دەبینین و دەبیستین كەبەچ شێوەیەك و چۆن سەكایەتی بەبراوخوشكەكانمان دەكرێت لەڕۆژئاوا ئێستاش ئێمەوەكوگەلی كورد بەمافی خۆمانی دەزانین كە چی تر مافەكانمان زەوت نەكرێن و بتوانین مافی چارەی خۆنوسیمان هەبێت و بەكارنەهێرێن لەبەرژەوەندی ووڵاتانی زل هێز و دەبێت سەركردایەتی كورد لەوەتێبگات نابێت ئتر وەكوداشی دامەلەلایەن ووڵاتانی زلهێزەوە میلەتی كوردبەكاربهێنرێت و ئەم دابەشكردنەی كوردستان بەسەرچواردەوڵەتدا ئامانجەكەی بۆئەوەبوەهەركاتێ ئەم دەوڵەتانە بێ ئەمری زلهێزەكانی وەكوئەمریكایان كرد ئەوكات كێشەی كوردیان بۆزیندوبكەنەوەولەگەڵ بەشێك لەكێشەناوخۆیەكانی خۆیان پەستان بخەنەسەریان تاكوبەمەرجەكانی ئەمان ڕازیی ببن ،زۆرێك لەڕۆژهەڵتناسان و زانایان بۆیان ڕون بوەتەوەكەئەونەخشەسیاسیەدەستكردەی زلهێزەكان دایان ناوەلەلەدوای لەناوچونی دەوڵەتی عسمانیەوەسەركەوتونەبوەبۆمیلەتی كوردو دەوڵەتانی دراوسێ بۆیەپێویستەدەوڵەتانی دروسێ ی وەكوئێران و عێراق و توركیا و سوریالەوەتێبگەن و وازلەخاكی كوردستان بێهنن و خۆیان بگەن بەقەناعەت كە چی تر چاونەبڕنە خاكی كوردستان ئەوان لەماوەی سەدساڵی ڕابردودا نەیان توانیوە میلەتی كورد بتوێننەوە كێشەكەحەل بكەن بەتەمان كەی حەلی بكەن بۆیەپێویستەلەوەتێبگەن چی تر بەزەرزوڵم و ستەم ناتوانن كێشەكەحەل بكەن پێویستەمافی گەلی كورد بدەن و خۆیشیان لەكێشەبەدوربگرن و نەبن بەداشی دامەی ووڵاتەزلهێزەكان …
