خوێندراوەتەوە: (12.5K)

عیرفان عەلی حەسەن

لە ١٦ی ئازاری ١٩٨٨دا، حکومەتی بەعث بە چەکی کیمیایی شاری هەڵەبجەی بۆردوومان کرد ، زیاتر لە ٥٠٠٠ کوردی بێگوناه کوژران، ١٠٠٠٠ کەسی تر برینداربوون، و هەزاران خێزان لە ئاکامەکانی کیمیاییدا تا ئەمڕۆش دەناڵێن بە نەخۆشی و ژیانێکی بە ئازار. بەڵام لە ٣٨ ساڵ دواتر، ئەو خوێنە هێشتا بێ نرخە: حکومەتی فیدراڵی عێراق بەردەوام پارەی خاوەن شەهیدانی داعش و ناڕەزاییەکان و کێشە و سەردەمى ڕووخانى ئەو ڕژێمەى بەعث کە کیمیاى کرد بە سەر هەڵەبجەدا قەرەبووى ناوچەکانى باشوور و ناوەڕاستى عێراق دەکاتەوە  ، بەڵام خێزانەکانی هەڵەبجە ئەوانەی کیمیایی کوشتنى و بریندار بوون  هیچ قەرەبوویەکیان  وەرنەگرتووە. ئەمە ناعادلەتیانە سادە نییە، ئەمە سیاسەتێکی ئەنقەستکراوەیە کە مەبەست لێى بچوکردنەوەى تاکى کوردە.

عێراق لە ساڵی ٢٠١٣دا یاسای ٣٥ی دەرکرد بۆ دابینکردنی قەرەبوو بۆ قوربانییە مەدەنییەکانی ڕووداوەکانی دواتر، لەوانەش ئەوانەی کۆچیان کردبووە کەمپی ڕەفحای عەرەبستانی سعووری لە دوای سەرکوتکردنی ناڕەزایی ١٩٩١دا. بەڵام ئەو یاسایەی بۆ خوێن و کیمیای هەڵەبجە هیچ نە کردووە، هیچ قەرەبوویەک پێی نییە.

پرسیار: بۆچی کەسانێک کە لە کەمپی ڕەفحا بوون قەرەبوو  وەردەگرن، بەڵام ئەوانەی کیمیای کوشتوونى هیچ قەرەبوو ەکیان نییە؟ مادەکانی ١١٢ و ١٣٢ی دەستووری فیدراڵی عێراق بە ڕوونی دەڵێت کە حکومەت دەبێت قوربانیانی ڕژێمی پێشوو، لەوانەش کوردەکان، قەربوو بکرێت. ٢٣ ساڵ لە ڕووخانى ڕژێمی بەعثەوە تێپەڕیوە، بەڵام هیچ شتێ: نەکراوە  

بەڵام ئەوەى دۆخ توندتر دەکات: حزبە کوردییە حاکمەکانیش بەشدارن لەم تاوانە! لە ساڵی ٢٠٠٣وە تاکو ئێستا، پارتی و یەکێتی هەردووکیان لە حکومەتی فیدراڵی عێراق بەشداریان کردووە، وەزیری و جێگری سەرۆکیان هەبووە، کورسیی پەرلەمانییان هەبووە، و هاوپەیمانییەکانی گەورەیان لەگەڵ سیاسەتمەدارانی بەغدا هەبووە. لە هەمان کاتداهی نەکراوە بۆ کورد

ئەوەی دڵتەزێنترە ئەوەیە: حکومەتی عێراق پارە دەدات بۆ:

  • خێزانەکانی شەهیدانی هێزی ئەمنی
  • قوربانیانی داعش
  • ناڕەزایانی ١٩٩١ی باشوور کە بوونە پەنابەر
  • هێزی حەشدی شەعبی بە مووچە و شایستە

بەڵام بۆ خێزانەکانی هەڵەبجە  ئەوانەی کیمیای کوشتوونى، هیچ شتێک وەرناگرن بەڵکو زۆر کات دەگاتە بێ ڕێزیکردن پێیان.

٣٨ ساڵ تێپەڕیوە لە ڕۆژی کیمیایی. لە هەمان کاتدا کە عێراق ملیاردۆلار داتەوە بۆ قەرەبوو  قوربانیانی ڕووداوەکانی دواتر، خێزانەکانی هەڵەبجە هێشتا چاوەڕوانی دادگەرین. حکومەتی هەرێمیش کە بەردەوام لە ڕۆژی ئازار “واویلا” دەکات و “قەرەبوو” داوا دەکات، لە ٣٥ ساڵ حکومەتکردندا یەک یاسای ڕوونی بۆ قەرەبوو  هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق جێگیر نەکردووە.

خوێنی هەڵەبجە بێ نرخ ماوەتەوە  و ئەمە تاوانی حکومەتی فیدراڵی عێراقى نیە بە  تەنها ، تاوانی ئەو حزبانەشە کە سەدان جار بەڵێنیان داوە و هەرگیز ئەو بەڵێنانەیان جێبەجێ نەکردووە!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 47 Today: 170 📊 Click Here