خوێندراوەتەوە: (4.9K)

شیروان محەمەد حەسەن

دەنگدەر بۆ ئەوە دەنگ دەدات تا گۆڕانکاری ڕوو بدات هێزی سیاسی بۆ ئەوە ئیش دەکات تا گۆڕانکاری بکات.

دیارە دەسەلاتی کوردی تاکە ئیش کەکردبیتی پڕکردنی باخەڵی بوە لە پارەی میلەت هەمیشە هەوڵی خۆ قەبەکردنی داوە لە سەر مولکی میلەت ناکۆکی سیاسی یەکێکە لە گرنگترین هۆکارەکانی پەکخستنی پەرلەمانی کوردستان ئەم ناکۆکییانە زۆرجار لەنێوان پارتە سەرەکییەکاندا دروست دەبن وەک یەکیتی و پارتی .

چەنێکە هەڵبژاردنی پەرلمانی کوردستان کراوا کەچی هێشتا پەرلمان پێک نەهاتوە بە سڕ کراوی ماوەتەوە ئەوەش هۆکاری سەرکی شەڕی کورسیە بۆ پلەو پێگەی خۆیان بۆ ئەوەی وەزارەتی زیاترو جومگە حەساسەکانی حکومەتی بەرن بۆ باخەڵی خۆیان دەیانەویت لاینی عەسکەری بۆ خۆیان زەوت بکەن بۆ ئەوەی بەرگری لە حیزب و بنامڵاکانیان بکەن.

خۆ کاندیکردنی پەرلامانتاری تەنیا یەک ئامانجە ئەویش ئەو بووجە و ئیمتیازاتانیە کە بۆیان دیاری کراوە بۆ خۆ دەوڵمەندکردن ئەگیان هیچ کامین لە پێناو ئەویا نایکەن کە مافی میلەت وەربگرنی یان میلەت بخەن خۆش گوزەرانیەوە بەڵک و ئەوان تەنها وەکو بوکەشوشەیەکن کە بەکار دەهینرین لەلایەن سەرۆکی حیزبەکەیانەوە کە لە لوتکەی دەسەڵاتدان بەوڕیگایە ئاڕاستە دەکرین کەهەمیشە بەرگری بکەن لە حیزبەکەیان بەڵی بۆ ئەوبڕیارانە بکەن کە لە بەرژەوەنی خۆیان و حیزبوو بنەماڵە کەیاندایە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 96 Today: 2,592 📊 Click Here