خوێندراوەتەوە: (127)

جوانڕۆ عەزیز ئەحمەد




یەکێک لە گرنگترین کێشەکان لە هەرێمی کوردستان ، لە دوای ڕاپەڕینی ساڵی 1991 دوو حیزبی (پارتی دیموکراتی کوردستان)(یەکێتی نیشتمانی کوردستان) کۆنتڕۆڵی هەرێمی کوردستانیان کردوو کردیان بە دوو بەش(زۆن)ەوە , بۆیە ئەم قۆناغە بەبنچینەی سیستەمی حوکمی بنەماڵەو حیزبی دانرا .
دواتر لە ساڵی 2005 کە هەرێمی کوردستان بەفەرمی ناسێنرا بەشداریان لە پێکهێنانی حوکمەتدا کردوو ناعادیلانە و ناشەفافانە دەسەڵاتەکانیان لە نێوان خۆیاندا دابەش کرد بۆ بەرژەوەندی تەسک و تایبەتی حیزبی و کەسی.
ئەگەر سەیری ڕابردووی بنەماڵەی (بارزانی)(تاڵەبانی) بکەین هەر لەسەرەتای دروست بوون و پێکهێنانی حکومەتەوە بە گەندەڵێ دەستیان پێکردووە .

کۆنتڕۆڵکردنی هەموو جومگە هەستیار و کاریگەرەکان لەناو حوکومەت و حیزب کردووە ، دابەش کردنی پلەو پۆسەتە گرنگەکانی ناوحیزب و حكومەت بە کەسە نزیکەکانی ناو خێزان و بنەماڵە ، نزیکردنەوەو پێدانی پۆست بەو کەسانەی لایەنگری ئەوانن ، دامەزراندنی هێزی چەکدار (پێشمەرگە) بۆ حیزب و بنەماڵە ، لە جیاتی هێنانە پێشەوەی کەسانی شایستە و لێهاتوو .

لەژێر سایەی ئەم بنەماڵە گەندەڵانەدا ناشەفافی بەردەوام دەبێت بەهۆی کۆنتڕۆڵکردنی دامەزراوە سەربەخۆ و گشتیەکانەوە، کەوادەکات داهاتی حوکومەت بەشێوەیەکی ڕوون نەخرێتەڕوو ،دامەزراوە سەربەخۆکان ناتوانن لێپرسینەوەو چاودێری ورد بکەن و گەندەڵکاران بە سزایی خۆیانبگەیەنن ، دادگاکان ناتوانن سەربەخۆ بن و بڕیاڕێکی ڕاست و دروست بدەن چونکا لە ژیر هەژموون و هەیمەنەی حیزب و شەخسدان ، پەرلەمان نا توانێت سەربەخۆبێت و ئەدای ئەرکی سەرەکی خۆی بکات و لێپرسینەوە لە گەندەڵکاران بکات و بڕیاری یاسای دروست بدەن وە چاودێربن بەسەر حوکومەتەوە .

لەبەر ئەوەی لە ژێر هەژموون و هەیمەنەی حیزب و شەخسدان ،هەر بۆنمونە لەدوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە پەرلەمان چەقی بەستووە بەکارە یاساییەکانی خۆیی هەڵناسێت ئەمەش هۆکارە بۆدروست بونی گەندەڵی و دروستبونی ناشەفافی ، ئەمانە هۆکارن بۆ نەمانی متمانەی خەڵک بە پڕۆسەی دیموکراسی و هەڵبژاردن و حوکومەت و دروستبونی نایەکسانی .

لەکۆتایدا حوکمی بنەماڵە هۆکاری سەرەکیە بۆ دروستبوونی کێشە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی ، بۆچارەسەر کردنیشی پێویستی چاکسازیەکی ڕیشەیی هەیە لە دامەزراوە سەربەخۆکان و هەرسێ موئەسەساتە گرنگەکەی وەک (حوکومەت و پەڕلەمان و دەسەڵاتی دادوری )یە، داخوازی خەڵک و فشارەکانی بەردەوام ئەبێت بە مەبەستی چاکسازی یاسایی کە یاسا لەسەروو هەموانەوە بێت

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 29 Today: 2,019 📊 Click Here