خوێندراوەتەوە: (6.1K)

ئارام جەمال خدر

لە وڵاتێکدا کە هەموو ژێرخاکەکەى نەوتە، خەڵکی ئەم وڵاتە زیاتر لە ٢٥٪یان لە ژێر هێڵی هەژارییەوە دەژین، ڕێژەى بێکاری لە نێوان گەنجاندا گەیشتووەتە ٣٦٪، و فەرمانبەری کوردستان٥ مانگ بێ مووچەیە. بەڵام لە هەمان کاتدا، حکومەتی فیدراڵی ٣.٤ ملیار دۆلار بۆ مووچەی حەشدی شەعبی تەرخان دەکات، چەک و تانک داوەتە دەستی گرووپەکانی پەیوەندیدار بە ئێران، و بەرپرسانی دەوڵەتی بەڕوونى دەستێوەردانى ئیقلیمى و نێودەوڵەتى لە وڵاتدا ڕوودەدات. ئەمە بەرپرسیارییەتی سەرکردایەتی نییە ئەمە دیکتاتۆریی چەکدارانەیە بە ناوی “دیموکراسیی”!

ئایا کێ داواکردووە کە عێراق بکەوێتە ناو جەنگی ئێران و ئەمریکادا؟ ئایا خەڵکی بەصرەی بێکار ئەم جەنگەی داواکردووە؟ ئایا مامۆستای کوردستان کە چەندین مانگە بێ مووچەیە داوای ئەمە کردووە؟ وەڵام, هیچ کام! بەڵام میلیشیاکان ئەو گرووپانەی نەک خزمەتی خەڵکی عێراق ناکەن، بەڵکوو بەوەکالەت ئەجەندای تێکەڵکاری ئێران لە ناوچەکەدا جێبەجێ دەکەن ئەوانە مووچەیان لە پێ هەموو پێکهاتەکانى ترى عێراقەوەیە، نوێترین چەکیان دەگاتە دەست، و دەسەڵاتی سیاسیشیان هەیە لە پەرلەمانی فیدراڵیدا. ئەم جیاوازییە پەیامێکی ڕوونی سیستەمەکەیە: “وەفاداری بۆ ئێران بەهایەکی هەیە، وەفاداری بۆ دەستووری عێراق بێ بەهایە!”

کاریگەری ئەم ئەقڵیەتەی لە ژیانی ڕۆژانەی خەڵکدا دیارە: لە سلێمانی، خوێندکار نەچووەتە زانکۆ بەهۆی لەدەستدانى متمانە بە داهاتووى خۆى. لە بەصرە، دەیان هەزار گەنج هەوڵیان داوە وڵات بەجێبهێڵن بەهۆی بێکاری. لە هەولێر، فەرمانبەر قەرزداری فرۆشگاکان و دەرمانخانەکانن بەهۆی مووچەی دواکەوتوو. لە موسڵ، خێزانە لێقەوماوەکانى جەنگ هێشتا چاوەڕى قەرەبوو و گەڕانەوەى جەنگى دواى داعشن. بەڵام لە هەمان کاتدا، سەرۆکی میلیشیا باخ و ئەپارتمان و کۆمپانیاى زەبەلاحى هەیە چونکە بودجەی دەوڵەت زووتر دەگات پێش مووچەی مامۆستا!

ئەوەی دڵتەزێنترە ئەوەیە کە ئەم جەنگەی ئێران و ئەمریکا جەنگی عێراقی نییە بەڵام سیاسەتمەدارانی عێراق ئەم وڵاتە کردووەتە قوربانیی ئەو دوو لایەیە. لە کاتێکدا دیپلۆماسی هەوڵبدات و بێلایەنى خۆی بپراێزێت عێراق دەتوانی نەفت بفرۆشێت بە هەموو لایەکیان و کاری خەڵکی خۆی بکات. خەڵکی عێراق  کورد، عەرەب، تورکمان، ئیزیدی — هیچ کامیان بەرژەوەندییان لە ئەم جەنگەدا نییە. تەنها ئەوانەی چەک و بودجەی دەوڵەت لە دەستیانە بەرژەوەندییان هەیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 122 Today: 1,089 📊 Click Here