رێکخراوی داکۆک ڕۆژی پێنجشەممە خۆپیشاندانێکى رێکخست لە لەندەن، مانچستەر و ئێدینبرا بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى هۆشیارى و پەیمێک بۆ کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى لەسەر جینۆساید و تاوانە مرۆییانەى دژ بە کوردانی ڕۆژئاوا دەکرێت. ئامانجی ئەم چالاکییانە فشار خستنە سەر حکومەتی سوریا بوو بۆ وەستاندنی کوشتارە بەردەوامەکان و بانگهێشتکردنی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ دەستێوەردان.
لە لەندەن، خۆپیشانداران لەبەردەم باڵەخانەى سەرەکى حکومەتی بەریتانیا لە ١٠ داونینگ سترێت کۆبوونەوە و داوایان لە دەسەڵاتداران کرد کە فشاری سیاسی و دیپلۆماسی زیاد بکەن لەسەر حکومەتی سوریا.
وێنەى بەشدرابوانى لەندەن







لە مانچستەر، بەشداربووان لەبەردەم بنکەی بیبیسی چالاکییان ڕێکخست و داوایان لە میدیای بەریتانی کرد کە ڕاستیەکانی ڕووداوەکان بە شێوەیەکی ڕوون و دروست پیشان بدات. لە ئێدینبرا، کۆمەڵێکی زۆر لە کوردان لەبەردەم پەرلەمانی سکۆتلەندا کۆبوونەوە و پەیامێکى فەرمیان پێشکەش کرد کە داوای ناساندنی فەرمی تاوانەکان و دامەزراندنی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی دەکرد.
وێنەى بەشداربوان لە شارى مانچستەر




بەشداربوان تەئکیدیان لەسەر ئەمە دەکردەوە کە لە سێ شاری سەرەکی بەریتانیا هەنگاوی یەکگرتوویان نا بۆ ئەوەی دەنگی کوردانی ڕۆژئاوا بگاتە گوێی جیهان. خۆپیشاندانەکان بە ئاشتییانە بەڕێوەچوون و بەشداربووان وتارەکانیان خوێندەوە کە تێیدا ئاماژە بە قوربانی و بەرەنگاربوونەوەی کوردان لە شەڕی دژ بە داعش دەکرا.
وێنەى بەشداربوان لە شارى ئیدنبرا




لێدوانى بەشداربوان لە شارى لەندەن:
