خوێندراوەتەوە: (359)

هەفتەی داهاتوو عەلی زەیدی سەرۆكوەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتیی شاندێكی باڵا و بە ئامانجی بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و وڵاتانی ئەورووپا، سەردانی فەڕەنسا و ئەڵمانیا دەكات. حەیدەر عەبوودی، وتەبێژی حكوومەتی عێراق ڕایگەیاند، عەلی فالح زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، هەفتەی داهاتوو لەسەر بانگهێشتێكی فەرمی و بە سەرۆكایەتیی شاندێكی باڵا، سەردانی هەردوو وڵاتی فەڕەنسا و ئەڵمانیا دەكات. بە ئامانجی بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و وڵاتانی ئەورووپا و گۆڕینی لێكتێگەیشتنە هاوبەشەكان بۆ هاوبەشییەكی كردەیی و ڕاستەقینە ئەنجام دەدرێت. بڕیارە لەو سەردانەدا گفتوگۆی چڕ دەربارەی بوارەكانی ئابووریی، وەبەرهێنان، بازرگانی، وزە، پیشەسازی و تەكنەلۆژیا ئەنجام بدرێت و هەردوو لایەن باس لە هاوكارییە كەلتووری و پەروەردەییەكان، دۆسیە سیاسی و ئەمنییەكان و پرسە هەرێمی و نێودەوڵەتییە جێی بایەخەكان دەكەن كە پەیوەندییان بە سەقامگیریی ناوچەكەوە هەیە. بەغدا لە ڕێگەی ئەم هەنگاوەوە هەوڵ دەدات ئاسۆیەكی نوێ بۆ كۆمپانیا فەڕەنسی و ئەڵمانییەكان بكاتەوە تا بەشداری لە پڕۆژە و دەرفەتە وەبەرهێنانەكانی ناو عێراقدا بكەن. ئەمەش لەگەڵ ئاراستەی حكوومەت بۆ هەمەجۆركردنی ئابووری و پەرەپێدانی كەرتە بەرهەمهێنەرەكان و خزمەتگوزارییەكان دەگونجێت، بە مەبەستی ڕاكێشانی ئەزموونەكان و بەهێزكردنی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی و پشتگیریكردنی پێگەی عێراق لە ئاستی جیهاندا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 148 Today: 815 📊 Click Here