خوێندراوەتەوە: (469)

پهیام مسعود پزشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، لە کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند وڵاتەکەی سەر بۆ ئەمریکا نانەوێنێت، بەڵام بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی دیپلۆماسی ئامادەیە. پێشکەشکردنی ئەم وتارە لە کاتێکدایە کە نزیکەی حەوت مانگ بەسەر جەنگی ئەمەریکا و ئیسرائیل دژی ئێراندا تێپەڕ دەبێت. پزشکیان لە وەڵامی هەڕەشەکەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا، سەبارەت بە «لەناوچوون»ی کۆماری ئیسلامی لە ئەگەری نەگەیشتن بە ڕێککەوتنی خێرا، جەختی کردەوە سزا و فشار و زۆردارییەکان تەنها بەرگریی گەلی ئێران بەهێزتر دەکەن. ناوبراو هەروەها مەرجی ڕێککەوتنی داهاتووی بە کۆتاییهێنان بە گەمارۆی سەر کەشتی و بەندەرەکانی ئێران لەلایەن ئەمەریکاوە بەستەوە و ڕایگەیاند، ناکرێت هەمووان لە قازانجی گەروی هورمز سوودمەند بن، کەچی ئێران لە بەکارهێنانی بێبەش بکرێت. گەروی هورمز کە پێشتر ڕێڕەوی تێپەڕبوونی پێنجەکی نەوت و گازی جیهان بوو، لە کاتی دەستپێکردنی جەنگەوە لە کۆتایی مانگی شوباتدا، بەهۆی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی ئێران بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان و گەمارۆی سەپێنراوی ئەمەریکاوە، داخراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 15 Today: 68 📊 Click Here