خوێندراوەتەوە: (10)

لەم هەفتەیەدا پەرلەمانی عێراق چەند كۆبونەوەیەك سازدەكات بۆ تاوتوێكردنی قەیرانی سووتەمەنی و گفتوگۆكردنی چەند پرۆژەیاسایەك. یەك شەممە كۆبونەوەی ئاسایی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت و بەپێی كارنامەی كۆبونەوەكە گفتوگۆی گشتی دەكرێت لەبارەی قەیرانی سووتەمەنی نێوخۆیی و تیشك خستنەسەر هۆكار و دەرەنجامەكانی و تاوتوێكردنی ڕێكارەكانی حكومەت بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكە. كۆبونەوەكەی پەرلەمانی عێراق كاتژمێر 1ی نیوەڕۆ دەست پێدەكات و وەزیری نەوت و بەرپرسانی وەزارەتی نەوت ئامادە دەبن. بڕیارە ڕۆژی دووشەممە كۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت بۆ خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ئەلیكترۆنی و دوو پرۆژەیاسای دیكە. لەو كۆبونەوەیەدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەیاسای تاوانی نێودەوڵەتی دەكرێت كە لەلایەن لیژنەكانی بەرگری و ئاسایش و یاسایی و مافەكانی مرۆڤ و ژنان و كۆچ و كۆچبەران و ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی ئامادەكراوە و لە 26 ماددە پێكهاتووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 95 Today: 917 📊 Click Here