خوێندراوەتەوە: (774)

لیتوانیا لە هەنگاوێکی لەناکاودا داوای لە هاووڵاتییانی کرد ڕوو لە پەناگەکان بکەن و هێزی پۆلیسی ئاسمانیی ناتۆشی خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە. ناوەندی نیشتمانیی بەڕێوەبردنی قەیرانەکان لە لیتوانیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا داوای لە دانیشتووانی وڵاتەکە کرد، بە مەبەستی خۆپاراستن لە «ئەگەری مەترسی»، دەستبەجێ ڕوو لە پەناگەکان بکەن و خۆیان بپارێزن. هاوکات لەگەڵ ئەم ڕێکارە خۆپارێزییە، بەرپرسانی لیتوانیا فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی پۆلیسی ئاسمانیی پەیمانی باکووری ئاتلانتیک (ناتۆ) یان بانگهێشت کرد و دامودەزگا ئەمنی و سەربازی و تەندروستییەکانی وڵاتەکەش خرانە دۆخی ئامادەباشییەوە، هەروەها فڕۆکەخانەی کاوناس لە وڵاتەکەش بۆ ماوەیەکی کاتی داخرا ئەوەش لە پێناو دڵنیابوونەوە لە ئاسایشی ناوچەکە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 149 Today: 600 📊 Click Here