بڕیارە سبەی چوارشەممە
کۆبونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت، بەڵام قوباد
تاڵەبانی و وەزیرەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەشداری لە کۆبونەوەکە ناکەن.
میدیای نزیک لەیەکێتی
بڵاویکردوەتەوە، بڕیارە لە کۆبونەوەکە مەسروور بارزانى،
سەرۆک وەزیرانی هەرێم باس لە ئەنجامی سەردانەکەى بۆ بەغدا و گفتوگۆکانى لەگەڵ
حکومەتى عێراق و لایەنە سیاسییەکان پەیوەست بە بودجەى ساڵى 2027 بکات.
ئەوەشخراوەتەڕوو، هەر لە کۆبونەوەکەدا
باس لە هێرشەکانى سەر کێڵگەى کۆرمۆر و کاریگەرى لەسەر کەمبونەوەى کارەبا و
غازى ماڵان دەکرێت.
کۆبونەوەکەی سبەینێ یەکەمین کۆبونەوەى حکومەتى هەرێم دەبێت پاش
کشانەوەى تیمى یەکێتى لەحکومەتی هەرێمی کوردستاندا.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
