کۆبوونەوەی چوار سەرۆکایەتیەکە بۆ تاوتوێکردنی پرسی جورف لسەخر و کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدایە بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ چوار سەرۆکایەتیەکەی عێراق بۆ تاوتوێکردنی دۆسیەی جورف لسەخر و گرژیەکانی نێوانی هەولێر و بەغدا تاوتوێ بکەن. چاوەڕوان دەکرێت ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، هەریەکە لە سەرۆككۆمار، سەرۆکی پەرلەمان، سەورۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و سەرۆکی حکومەت کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجام بدەن بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییە ناوخۆییەکانی وڵات. لەو بارەییەوە سەرچاوەیەکی سیاسیی ئاگادار ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا ئەو پرسانە تاوتوێ دەکرێن کە پەیوەستن بە دۆسیەی جورفولسەخر، و پرۆسەی کۆکردنەوەی چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا. هاوکات هەر لە کۆبوونەوەکەدا گرژییەکانی ئەم دواییەی نێوان بەغدا و هەولێر لە دوای ئەو بڕیار و ڕێکارانەی کە عەلی زەیدی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، سەبارەت بە دەروازە سنوورییەکان و کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندن.




