سەرۆکوەزیرانی عێراق جەخت لە دەستراگەیشتنی هێزە چەکدارەکان بەسەر تەواوی خاکی عێراقدا بۆ ڕێگری لە بەهەدەردانی سامانی گشتی دەکاتەوە. عەلی زەیدی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، فالح فەیاز کرد و هەردوولا تاوتوێی دۆخی ناوخۆ و دەرەوە و پەرەپێدانی هێزە چەکدارەکانیان کرد. بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی عەلی زەیدی لەم دیدارەدا، جەخت لەسەر جێبەجێکردنی یاسا و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی عێراق لە سەرانسەری وڵاتدا کرایەوە. ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی شەممە، فالح فەیاز بەسەردانێک گەیشتبووە هەولێر و لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان مەسوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی، و سەرۆکوەزیرانی ماوەبەسەرچووی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی کۆبووەوە، و بەگوێرەی سەرچاوە نافەرمییەکان، ی سەرۆکوەزیرانی عێراقی سەبارەت بە ڕێگریلێکردنی قاچاغچییەتیی نەوت، دەروازە سنوورییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر گەیاندووەتە بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان.




