خوێندراوەتەوە: (5.3K)


به‌و تهی ئه‌ندامێكی به‌شدار له كۆبوونه‌وه‌ی شاندی كوردستان و وه‌زیرانی دارایی و پلاندانانی عێراق، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆی چڕ كراوه له‌سه‌ر داهاتی ناوخۆ به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كام داهاته‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌دا په‌نجای بۆ به‌غدا بگه‌ڕێته‌وه، ده‌شڵێت: “له‌سه‌ر داهاتی گومرگ رێكه‌وتوون كه سه‌دا په‌نجا به په‌نجا بێت بۆ هه‌ردوو حكومه‌ت، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه باج و رسوماته و هه‌فته‌ی داهاتوو قسه‌ی كۆتایی له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ش ده‌كه‌ن” . 

كه‌ناڵی رووداو له زاری ئه‌ندامێكی به‌شدار له كۆبوونه‌وه‌ی شاندی كوردستان و وه‌زیرانی دارایی و پلاندانانی عێراق بڵاویكرده‌وه كه لایه‌نی عێراقی رازبووه بۆ مانگه‌كانی داهاتوو به‌و 120 ملیاره‌دا بچنه‌وه كه پێشتر بڕیاری له‌سه‌ر درابوو وه‌ك داهاتی ناوخۆ، به‌ڵام رێكه‌وتن له‌سه‌ر بڕێكی نوێی و دیاریكراو نه‌كراوه. 

هاوكات شانده‌كه داوایان له ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عێراق كردووه مووچه‌ی مانگی شه‌ش خه‌رج بكات به‌ڵام ئه‌و رایگه‌یاندووه تاوه‌كو ئێستا نوسراوی ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه و هه‌ر كاتێك گه‌یشته ده‌ستیان له‌سه‌ر به‌نه‌مای بڕیاره‌كه، مووچه‌ی مانگی شه‌ش-ی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج ده‌كه‌ن.

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و لیژنه وه‌زارییه‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق به‌رده‌وام ده‌بن له كۆبوونه‌وه و گفتوگۆكردن و ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كیان له‌به‌رده‌سته تاوه‌كو بگه‌نه ئه‌نجامی كۆتایی. 

به وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومه‌تی عێراقیش له ئه‌گه‌ری راده‌ستكردنی 120 ملیار دینار وه‌ك داهاتی ناوخۆی مانگی شه‌ش و ته‌واوكردنی رێكاره‌كانی راده‌ستكردنی نه‌وت، مووچه‌ی مانگی شه‌ش ده‌نێردرێت، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر كاری لیژنه‌كانیش دوابكه‌وێت، چونكه رێكه‌وتنی ئه‌وان بۆ مانگه‌كانی داهاتووه نه‌وه‌ك مانگی شه‌ش.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 123 Today: 1,374 📊 Click Here