خوێندراوەتەوە: (6.8K)


 ئه‌مینداری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند كه “شه‌وی رابردوو له سلێمانی به‌دیار پێشهاتێكی نه‌خوازراوی ناخۆشه‌وه بووین”، ده‌شڵێت: “له‌م كات و ساته‌دا كه‌ی ره‌وایه خوێنی رۆڵه‌ی میلـلهتهكهمان بڕژێت”.

سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا نووسیویه‌تی: “به‌داخ و حه‌سره‌ته‌وه شه‌وی رابردوو له سلێمانی به‌دیار پێشهاتێكی نه‌خوازراوی ناخۆشه‌وه بووین”.

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو ده‌ڵێت: “له‌م كات و ساته‌دا كه هاوڵاتیان چاوه‌ڕێی مووچه و سه‌قامگیری بژێوی بوون و میلله‌ته‌كه‌مان لهبهردهدم چه‌ندین ته‌حه‌دیاته، كه‌ی ڕه‌وایه  ناسه‌قامگیری ئه‌منی بۆزیاد بكرێ و خوێنی رۆڵه‌ی میله‌ته‌كه‌مان برژێت”.

راشیگه‌یاندووه كه “وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی و ئه‌سه‌ف بۆ ئه‌م حاڵه‌ته. ده‌خوازین په‌نا بۆ یاسا و داگا ببرێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان”.

شه‌وی رابردوو هێزێكی ئه‌منی له سلێمانی له هۆتێل لاله‌زار نزیكبوونه‌وه بۆ ده‌ستگیركردنی لاهور شێخ جه‌نگی و چه‌ند به‌رپرسێكی تری به‌ره‌ی گه‌ل، دوای چوار كاتژمێر رووبه‌ڕووبوونه‌وه، بەیانی ئەمڕۆ میدیاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل و پۆڵاد شێخ جەنگی و ئاسۆ شێخ جەنگی و رێبوار حامی حاجی غالی و چەند کەسێکی دیکەی راگەیاند، دواتریش پێكدادانه‌كان راگیران.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 140 Today: 1,923 📊 Click Here