خوێندراوەتەوە: (8.1K)


رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافی رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند كه هێزێك چووه‌سه‌ر كه‌ناڵی زووم و ده‌ستی به‌سه‌رداگرت، ده‌شڵێت: “نازانین هێزه‌كه كێیه، به‌ڵام تانك و زرێپۆشی پێ نه‌بووه”.

ره‌حمان غه‌ریب رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ له لێدوانێكدا بۆ وێستگه وتی: “هێزێكی چووه‌سه‌ر كه‌ناڵی ئاسمانیی زووم و ده‌ستی به‌سه‌ردا گرت”. 
رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ ده‌ڵێت: “به‌ڵام نازانین هێزه‌كه كێیه و تانك و زرێپۆشیشیان پێ نه‌بووه”.

کەناڵی ئاسمانیی زووم بە میدیای بەرەی گەل دادەنرێت، کە لەلایەن لاهوور شێخ جەنگییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت.

ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه “لە کەناڵەکەدا تەنیا پەیامنێرێک هەبووە بە ناوی محەمەد دڵشاد، هێزەکە دەستگیریان کردووە و لە هەوڵداین بۆ ئازادکردنی”.
  
شه‌وی رابردوو هێزێكی ئه‌منی له سلێمانی له هۆتێل لاله‌زار نزیكبوونه‌وه بۆ ده‌ستگیركردنی لاهور شێخ جه‌نگی و چه‌ند به‌رپرسێكی تری به‌ره‌ی گه‌ل، دوای چوار كاتژمێر رووبه‌ڕووبوونه‌وه، بەیانی ئەمڕۆ میدیاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل و پۆڵاد شێخ جەنگی و ئاسۆ شێخ جەنگی و رێبوار حامی حاجی غالی و چەند کەسێکی دیکەی راگەیاند، دواتریش پێكدادانه‌كان راگیران.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 91 Today: 531 📊 Click Here