خوێندراوەتەوە: (8.0K)


له په‌یامێكدا ده‌رباره‌ی رووداوه‌كه‌ی لاله‌زار، سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه “پێویسته سه‌رجه‌م كێشه و ناكۆكییه‌كان به یاسا و دوور له تووندوتیژی یه‌كلایی بكرێنه‌وه”.

سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ده‌ڵێت: “جه‌خت له سه‌روه‌ریی یاسا و پاراستنی ئاسایش و ئارامیی شار و پاراستنی سه‌ر و ماڵی هاووڵاتییان ده‌كه‌ینه‌وه”.

ده‌شڵێت: “پێویسته سه‌رجه‌م كێشه و ناكۆكییه‌كان به یاسا و دوور له توندوتیژی یه‌كلایی بكرێنه‌وه”.
 
له راگه‌یێندراوه‌كه‌دا سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانییان ده‌كات و هیوای “زووچاكبوونه‌وه” بۆ برینداران ده‌خوازێت.”
 ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانه:
 
په‌یامێك له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
 
دوابه‌دوای ڕووداوه نه‌خوازراوه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆی سلێمانی كه به‌داخه‌وه ژماره‌یه‌ك قوربانیی لێكهوتهوه، جه‌خت له سه‌روه‌ریی یاسا و پاراستنی ئاسایش و ئارامیی شار و پاراستنی سه‌ر و ماڵی هاووڵاتییان ده‌كه‌ینه‌وه. پێویسته سه‌رجه‌م كێشه و ناكۆكییه‌كان به یاسا و دوور له توندوتیژی یه‌كلایی بكرێنه‌وه. 
 
هاوكات، سه‌ره‌خۆشی له خێزان و كه‌سوكاری سه‌رجه‌م قوربانییه‌كان ده‌كه‌ین و هاوخه‌میانین، هیوای زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین.
 
 
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان
2025/8/22

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 91 Today: 531 📊 Click Here