خوێندراوەتەوە: (4.5K)


نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق په‌یامێكی سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه‌ی لاله‌زار بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه “نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكاری عێراق (یونامی) نیگه‌رانی خۆی له پێشهاته به‌رده‌وامه‌كانی پارێزگای سلێمانی ده‌رده‌بڕێت”.

یونامی ده‌ڵێت: “بەداخەوەین بۆ ئەو کەسانەی لە ئەنجامی پێكدادانه‌كه‌ی ئه‌مدواییه گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون”.

له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه “یونامی داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كات كه دان به‌خۆیاندا بگرن و خۆیان له هه‌ر كارێك بپارێزن كه ژیانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بخاته مه‌ترسییه‌وه”.

داواكاریشه “رێز له مافه‌كانی مرۆڤ بگرن و گه‌ره‌نتی پرۆسەیەکی دادوه‌ری دادپه‌روه‌رانه بكرێت به‌پێی ده‌ستوور”.

شه‌وی رابردوو هێزێكی ئه‌منی له سلێمانی له هۆتێل لاله‌زار نزیكبوونه‌وه بۆ ده‌ستگیركردنی لاهور شێخ جه‌نگی و چه‌ند به‌رپرسێكی تری به‌ره‌ی گه‌ل، دوای چوار كاتژمێر رووبه‌ڕووبوونه‌وه، بەیانی ئەمڕۆ میدیاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل و پۆڵاد شێخ جەنگی و ئاسۆ شێخ جەنگی و رێبوار حامی حاجی غالی و چەند کەسێکی دیکەی راگەیاند، دواتریش پێكدادانه‌كان راگیران.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 79 Today: 2,670 📊 Click Here