خوێندراوەتەوە: (5.2K)

 
سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی قوربانیانی شه‌ڕه‌كه‌ی سلێمانی ده‌كات و داوای دان به‌خۆداگرتن ده‌كات، ده‌شڵێت: “جه‌خت له په‌نابردنه به‌ر رێكاره یاسایی و دادوه‌رییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه”.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22ی ئابی 2025 سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه “سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار به‌نیگه‌رانییه‌وه چاودێریی ئه‌و ڕووداوه نه‌خوازراوانه‌ی كرد كه شاری سلێمانی به‌خۆیه‌وه بینی، كه بووه هۆی شه‌هیدبوونی ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له شاره‌كه‌دا و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی تر”.

سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار ده‌ڵێت: “جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر پێویستیی دانبه‌خۆداگرتن و په‌نابردنه به‌ر ڕێكاره یاسایی و دادوه‌رییه‌كان به‌پێی ده‌ستوور و دوور له توندوتیژی، به شێوه‌یه‌ك كه بنه‌ماكانی دادپه‌روه‌ری بچه‌سپێنێت و ئاسایش و سه‌قامگیریی هاووڵاتیان بپارێزێت”.

هاوكات سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار “سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی خۆی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی قوربانیان ده‌كات، و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێرا بۆ برینداران ده‌خوازین”. 

راشیگه‌یاندووه كه “خوای گه‌وره سلێمانی و دانیشتووانه‌كه‌ی و هه‌موو عێراقییه‌كان له هه‌موو ناخۆشی و خراپه‌یه‌ك بپارێزێت”.

شه‌وی رابردوو هێزێكی ئه‌منی له سلێمانی له هۆتێل لاله‌زار نزیكبوونه‌وه بۆ ده‌ستگیركردنی لاهور شێخ جه‌نگی و چه‌ند به‌رپرسێكی تری به‌ره‌ی گه‌ل، دوای چوار كاتژمێر رووبه‌ڕووبوونه‌وه، بەیانی ئەمڕۆ میدیاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل و پۆڵاد شێخ جەنگی و ئاسۆ شێخ جەنگی و رێبوار حامی حاجی غالی و چەند کەسێکی دیکەی راگەیاند، دواتریش پێكدادانه‌كان راگیران.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 91 Today: 531 📊 Click Here