-
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 22ی ئابی 2025، لە رێگەی بەردەڕەش – کەڵەک رووداوێکی هاتووچۆدا حەوت کەس گیانیان لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئاکرێ رایگەیاند، “بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی بچوک لەگەڵ بارهەڵگرێکی جۆری ترێلە لەسەر رێگەی بەردەڕەش- کەڵەک حەوت کەس گیانیان لەدەستدا”.
ئاماژەی بەوەکراوە، “دوای ئەم رووداوە دڵتەزێنە تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتییی بەرگریی شارستانیی ئاکرێ هەر زوو گەیشتنە شوێنەکە و کۆنتڕۆڵی ئاگری ئۆتۆمبێلەکانیان کرد و تەرمەکانیان هێنایە دەرەوە”.