خوێندراوەتەوە: (7.1K)

-

ئەمڕۆ دووشەممە 25ی ئابی 2025، کۆنفرانسی ئەکادیمیی نێودەوڵەتی لەسەر جینۆسایدی ئێزدییەکان کە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.

پڕۆفیسۆر دکتۆر یان ئیلهان کزڵهان، دەروونناس و پسپۆڕی ترۆما لە میانەی پێشکەشکردنی وتارێک لە کۆنفرانسی ئەکادیمیی نێودەوڵەتی لەسەر جینۆسایدی ئێزدییەکان کە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو رایگەیاند، “جینۆسایدی ئێزدییەکان بە تەواوی کۆتایی نەهاتووە”.

پڕۆفیسۆر کزڵهان، لە شاری دهۆک ناوەندێکی چارەسەری دەروونی بۆ ئەو کەسانە کردووەتەوە کە بەهۆی کارەسات و رووداوی ناخۆش تووشی گوشاری دەروونی دەبن.

ئاماژە بەوەشدەکات، “سیمای جینۆسایدەکە لە دڕندەیی کوشتنی بەکۆمەڵەوە گۆڕاوە بۆ پووکانەوەی هێواشی کولتوور، لە وێرانکاریی دیارەوە بۆ برینی دەروونیی نادیار و درێژخایەن”.

ئەوەشی ئاشکراکرد، “لێکۆڵینەوە کلینیکییەکان ئەنجامی شۆکهێنەری دەروونی و بایۆلۆجییان لەسەر رزگاربووان دەرخستووە، بەپێی لێکۆڵینەوەکان زیاتر لە 80%ی رزگاربووان نیشانەکانی گوشار و ناڕێکیی دەروونیی دوای کارەساتیان هەیە، نزیکەی 60% بەدەست خەمۆکی تووندەوە دەناڵێنن و نزیکەی 50% بیریان لە خۆکوشتن کردووەتەوە”.

پڕۆفیسۆر کزڵهان ئەوەشی وت، “توێژینەوەکەمان دەریخستووە رزگاربووان تووشی پیربوونی بایۆلۆجیی پێشوەختە بوون، بە تێکڕا چوار ساڵ لەڕووی بایۆلۆجییەوە پیرترن لەو رزگاربووانەی نیشانەکانی گوشاری دەروونییان (ترۆما) نییە، ئەمە واتە ئەوەیە کە ئەو ئێزدییانەی لەژێر دەستی داعشدا بوون، بەهۆی گوشارە دەروونییەکانەوە خێراتر پیربوون”.

باسی لەوەشکرد، “هەرچەندە داعش لەڕووی سەربازییەوە تێکشکاوە، بەڵام دۆخی دوای شەڕ جینۆسایدێکی بێدەنگی دروستکردووە”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 30 Today: 1,888 📊 Click Here