
-
ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی ئابی 2025، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی پێشوازی لە د. لەتیف جەمال رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق کرد.
نووسینگەی بافڵ تاڵەبانی بڵاویکردەوە، لە دیدارەکەدا پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی وڵات و ناوچەکە تاوتوێکران.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە چارەسەرکردنی هەموو ئەو کۆسپانە کرایەوە کە بوونەتە رێگر لە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، هەروەها پێویستیی پابەندبوونی هەرێمی کوردستان و عیراق بە رێککەوتنەکان بە پێویست زانرا.
لای خۆیەوە، بافڵ تاڵەبانی پێزانینی بۆ رۆڵ و هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆک کۆمار دەربڕی بۆ نزیککردنەوەی بۆچوونەکان و وتی، “یەکێتی بەردەوام لەسەر هێڵە تاوەکو ژیانی خەڵکەکەمان لەمە زیاتر نەخرێتە مەترسییەوە”.



