بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت،
ئەو چەند کەسەی لە سعودیە دەستگیرکراون بە تۆمەتی بردنی ماددەی هۆشبەر، هاوڵاتی و
عومڕەکاری هەرێمی کوردستان نین و خەڵکی پارێزگاکانی دیکەی عێراقن.
بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان لەڕونکردنەوەیەکدا
ئاماژەی بەوەکرد،” سەرجەم کۆمپانیاکانی حەج و عومڕە و خاوەن کۆمپانیاکان بەوپەری
رێزەوە پابەندن بە رێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومڕەی هەرێمی کوردستان
و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی “.
ئەوەشیخستەڕوو،” هەرێمی کوردستان نە لە نزیک نە دور
پەیوەندی بەو پرسەوە نییە و بەداخەوە ئەگەر بەهەر جۆرێک ناوی پارێزگایەکی هەرێمی
کوردستانیش بهێنرێت هیچ بنەمایەکی نییە و دورە لە ڕاستییەوە “.
بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە باسی لەوەشکرد،” ئەو کەسانەی
لە شاری مەدینە دەستگیرکراون، وێنەکانیان لە میدیا سعودی و جیهانییەکان بڵاوکراونەتەوە،
ئەوەش ئاماژەیەکی ڕونە کە ئەو کەسانە دانیشتوی کام شوێن و کام ناوچەن “.
بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە لە کۆتاییدا رایدەگەیەێنت،”
پەیوەندی و هەماهەنگیییەکی توندوتوڵ و پتەومان لەگەڵ دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عیراق
و هەموو دەزگاکانی دیکەی حکومەتی فیدراڵ هەیە و هەر رێنمایەکیش لە دەستەی حەج و
عومڕەی عیراقییەوە دەرچوبێت، وەکوو خۆی جێبەجێکراوە.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
