خوێندراوەتەوە: (1.7K)

مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، قەتەر و ئەمریکا نزیکبوونەتەوە لە گەیشتن بە ڕێککەوتنی هاوکاریی بەرگریی، ئەمەش دوای هێرشەکەی هەفتەی ڕابردوی ئیسرائیل کە سەرکردەکانی حەماسی لە قەتەر کردە ئامانج.

ڕۆبیۆ لە کاتی بەجێهێشتنی تەلئەبیب بەرەو دۆحە وتی: ئێمە هاوبەشییەکی نزیکمان لەگەڵ قەتەرییەکان هەیە. “لە ڕاستیدا ئێمە ڕێککەوتنێکی هاوکاری بەرگریمان هەیە کە کاری لەسەر دەکەین، و خەریکە دەگەینە کۆتایی بۆ بەرەو پێشبردنی”

مەجید ئەنساری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند، ڕۆبیۆ لەگەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری قەتەر کۆبووەتەوە و هاوکاری بەرگرییان تاوتوێ کردووە.

ڕۆبیۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای سەردانەکەی وتی: ئەم هێرشەی ئیسرائیل بێگومان پێویستی بەنوێکردنەوەی ڕێککەوتنی بەرگری ستراتیژی نێوان ئەمریکاو قەتەر خێراتر دەکات”.
ئ.ه

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 54 Today: 130 📊 Click Here