خوێندراوەتەوە: (1.7K)

به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌كاتى پاككردنه‌وه‌ى مه‌نهۆڵ له‌شارى كه‌ركوك، دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ستداو یه‌كێكى دیكه‌ش برینداربوو، سه‌رچاوه‌یه‌ك لهپۆلیسى شاره‌كه‌ش وردهكاریى زیاتر بۆئاشكراكرد.

سەرچاوەیەک لەپۆلیسی ئازادی کەرکوک بە-ى وت، “به‌یانى ئه‌مڕۆ سێ کرێکارى عەرەب له‌كاتى پاککردنەوەی مەنھۆڵێک لەگەڕەکی دەروازەو لەکاتی پاککردنەوەی مەنھۆڵەکەدا بەھۆی گازی مەنھۆڵەکەوە دوو لەکرێکارەکان گیانیان لەدەستداوەو لێکۆڵینەوەش لەڕوداوەکە دەستیپێکردوە”.

شایەتحاڵک لەشوێنی ڕوداوەکە بە-ى ڕاگه‌یاند، کرێکارەکان دوجار لەنێو مەنھۆڵەکە دەرچونو کاریگەریی گازەکەیان پێوە دیاربوەو ئاگادارمکردونەتەوە کە ئەو گازە مەترسی لەسەریان دروستدەکات، بەڵام پێیانوتوم، ئێمە بژێویمان لەسەر ئەمکارەیەو ناچارین”.

وتیشی:”چاودێری سەر کرێکارەکان فشاری لێکردون لەکاتی ئیشکردنداو ئەوکارەساتەی لێکەوتوه‌تەوە”.

شار پرێس زانیویەتی ئەو کرێکارانەی گیانیان لەدەستداوە ناویان (عه‌بدولبارى بەرزان لەدایکبوی 2010و ڕیاز بورهان كەریم لەدایکبوی 2009یه”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 228 Today: 1,761 📊 Click Here