خوێندراوەتەوە: (1.2K)

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم ڕایگەیاند، لە ماوەی
48 کاتژمێری داهاتوودا، دەست بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم دەکرێت.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم لەڕاگەیەنراوێکدا
ئاماژەی بەوەکرد،” وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، پاش
ڕێکەوتنی سێقۆڵی نێوان هەردوو وەزارەت و کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی نەوتی هەرێم، لەسەر
هەناردەکردنی نەوتی هەرێم رێکەوتن “.

ئەوەشیخستەڕوو،” لە ماوەی ئەم 48 کاتژمێرەدا، دەست بە
هەناردەکردنەوەی نەوت دەکرێت “.

ئەمەش لەکاتێکدایە، کەمێک لەمەوبەر، وەزارەتی نەوتی عێراقیش ئەم ڕێککەوتنەکەی ڕاگەیاند و باسی لەوەکرد، وەزارەتی نەوت دەستدەکات بە هەناردەکردن و گەیاندنی سەرجەم نەوتی خاوی بەرهەمهێنراو لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان جگە لەو بڕەی بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی تەرخانکراوە لەلایەن ڕێکخراوی بەبازاڕکردنی نەوت (SOMO) لەڕێگەی بۆریی عێراق- تورکیاوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 101 Today: 2,562 📊 Click Here