خوێندراوەتەوە: (1.0K)

هێزەکانی سوریای
دیموکرات ڕایدەگەیەنێت، چەکدارانی داعش لە پارێزگای دێرەزۆر هێرشیانکردەسەر هێزە
ئەمنییەکانی ناوچەکە و بەهۆیەوە پێنج شەڕڤان شەهیدبون، دەشلێت، وەڵامی هێرشەکە
دراوەتەوە و شکستی پێهێنراوە.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات
(هەسەدە) لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،” بەرەبەیانیی
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە شارۆچکەی بەحرل ئوستای رۆژهەڵاتی دێرەزور چەکدارانی رێکخراوی
تیرۆریستی داعش هێرشێکیان ئەنجامدا و بەهۆیەوە پێنج شەڕڤان شەهیدبون و یەکێکی
دیکەش بریندار بوو “.

ئەوەشیخستەڕوو،” شەڕڤانانمان ئازایانە و دڵسۆزانە ڕوبەڕوی هێرشە تیرۆریستییەکە بونەتەوە و پیلانی تیرۆریستییان پوچەڵکردەوە “.

هەسەدە دەڵێت،” ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و بەدواداچوون بۆ شانە نوستووە تیرۆریستییەکان بەردەوامن بۆ نەهێشتنیان لە ناوچەکە، بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی دانیشتووان و نەهێشتنی مەترسی لەسەریان “.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 249 Today: 893 📊 Click Here