خوێندراوەتەوە: (1.5K)

یاسر سلێمان وتەبێژی وهفدى ئیدارەی خۆسەر بۆ دانوستان لەگەڵ دیمەشق ڕایگەیاند، “گوشارێکی زۆر لەسەر هەمولایەنە سورییەکان هەیە بۆ گەیشتن بەلێکتێگەیشتنی جدی کە ببێتە هۆی چارەسەرێکی واقیعی”، ده‌شڵێت، “پرسی سوریا ئاڵۆزە بەهۆی دەستوەردانو ململانێ هەرێمی‌و نێودەوڵەتییەکان”.

ئەو بەرپرسەی ئیدارەی خۆسەر جەختیکردوه‌تەوە، “هەر چارەسەرێک دەبێت مافی هەموو سورییەکان بپارێزێت‌و یەکڕیزیی وڵات لەسەر زەوی‌و گەلدا بەهێز بکات، بەبێ هیچ سازشێک لەسەر یەکپارچەیی خاکی سوریا لەباکورەوە بۆ باشور‌و لەڕۆژهەڵاتەوە بۆ ڕۆژئاوا”.

ئه‌وه‌شى وتوه، “ڕێککەوتنی 10ى ئادار، جەختی لەیەکخستنی هەموو دامەزراوەکان کردوه‌تەوە، چ مەدەنی بێت‌و چ سەربازیی، لیژنەکانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا ئامادەیی تەواوی خۆیان ڕاگەیاندوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆسیە گەورەو بچوکە جیاوازەکان”.

نه‌یشارده‌وه، “لەچاوەڕوانی دیاریکردنی وادەیەکداین لەلایەن حکومەتی سوریاوە بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ لەڕێگەی لێژنەی هاوبەشەوە، جا مەدەنیی بن یان سەربازیی یان ئەمنیی یان تەنانەت دەستوریش”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 172 Today: 750 📊 Click Here