چەند گرووپێك لە ئەوروپا بەتایبەت بەریتانیا بڵاو بوونەتەوە كە خۆیان بە ڕۆژنامەنووس و “ڕاوچی كۆچبەران” دەناسێنن، لەڕێی چالاكی و هەڵوێستەكانیانەوە دەیانەوێت ڕق و كینە لەدژی كۆچبەران بڵاو بكەنەوە. ئەم گرووپانە بەدوای پەنابەراندا دەگەڕێن و تەنانەت هێرش دەكەنە سەر ئەو كارمەندە مرۆییانەی هاوكاریی پەنابەران دەكەن، گێچەڵیان پێ دەكەن و ڤیدیۆشیان بڵاو دەكەنەوە.
