خوێندراوەتەوە: (1.4K)

بە پاساوی هەوڵی هەڵهاتنی شۆفێرێكی كوردی شاری كەركووك لە بازگەی بانی مەقان، پاسەوانانی بازگەكە تەقە دەكەن و دایك و منداڵێك بریندار دەكەن، برینی منداڵەكە قورسە. ئێوارەی دوێنێ هەینی، لە كاتی گەڕانەوەی خێزانێك لە چەمچەماڵەوە بۆ كەركووك، لە بازگەی بانی مەقان لە سەر نەبوونی پێناس كارمەندانی بازگەكە هەوڵی ڕاگرتنی شۆفێرێك دەدەن، و دواتر بە پاساوی ئەوەى کە شۆفێرەكە هەوڵی هەڵهاتنی داوە، تەقە لە ئۆتۆمبێلەكە كراوە و كەسوكاری شۆفێرەكەش داوای یاسایی تۆمار دەكەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 135 Today: 1,995 📊 Click Here