خوێندراوەتەوە: (864)

بەشێك لە پەرلەمانتارانی عێراق لە لیژنە جیاوازەكان داوای ڕێكخستنی دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن. بەها نوری، ئەندامی لیژنەی نەوت و گازی ئەنجوومەنی نوێنەران، بە رۆژنامەی “سەباح”ی ڕاگەیاند: “هەندێك لە دەروازەكانی هەرێمی كوردستان جیاوازیان هەیە لە ڕسوماتدا، كە پێویستی بە بەهێزكردنی هەماهەنگیی نێوان هەردوو حكومەت و بەدواداچوونی ورد لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە هەیە.” ڕوونیشیكردەوە، “یەكخستنی ڕسومات و كێشەكان لەسەر كاڵا و شمەك، یارمەتیدەرە لە ئاسانكردنی كاری وەبەرهێنەران و مسۆگەركردنی دادپەروەری لە نێوان بازرگاناندا”. لەلایەن خۆیەوە، حسێن مەردان، جێگری سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵی ئەنجوومەنی نوێنەران، بە رۆژنامەكەی وتووە: “ژمارەی دەروازەكانی هەرێمی كوردستان زۆرن، كە پرسی چاودێری و ڕێكخستن ئاڵۆزتر دەكات.” هەروەها وتیشی “هەندێك لەم دەروازانە هێشتا بە تەواوی ڕادەستی حكومەتی فیدراڵی نەكراون، ئەمەش دەبێتە هۆی جیاوازی لە ڕێكار و ڕسوماتدا”. حسێن مەردان جەختیشی لەوە كردەوە “كۆبوونەوەكان لەگەڵ حكومەتی هەرێم ئامانجیان چارەسەركردنی ئەم نایەكسانییە و مسۆگەركردنی شەفافیەت و دادپەروەری ئابوورییە.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 177 Today: 1,181 📊 Click Here