نوری شێخۆ، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەڕەکی شێخ مەقسودو ئەشرەفییە لەشاری حەلەب وردهكاریى گرنگ له‌باره‌ى جوڵهپێكردنى هێزه‌كانى شه‌رع بۆسه‌ریان ئاشكرادهكاتو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “چەند گروپێكى بێ دیسپلینى سه‌ر بهحكومهتهكهى شه‌رع، لەناوجەرگەی گەڕەکی شێخ مەقسودو ئەشرەفیە بونیان هه‌یه‌و هه‌وڵى ئاژاوه نانه‌وه ده‌ده‌ن”.
شێخۆ ڕایگه‌یاندوه، “زیاتر لەدوو مانگە شاهیدی کۆبونەوەی هێزین لەلایه‌ن وەزارەتی بەرگریی‌و ئاسایشی گشتیی‌و گروپه چه‌كداره‌كانى دیكه سه‌ر بهحكومهتهكهى شه‌رع لەدەوروبەری گەڕەکی شێخ مەقسودو ئەشرەفیە”.
ئه‌وه‌شى وتوه، “ئەم کۆکردنەوە سەربازیی‌و ئەمنییانە، پێشێلکردنی ڕێککەوتننامهكهى مانگی نیسانى ئه‌مساڵى كورده لەگەڵ حکومەته‌كه‌ى شه‌رع کە جه‌ختیكرده‌وه له‌ڕێگریکردن لەپێکدادانی ڕاستەوخۆ نێوان هێزه‌كانى كورد‌و هێزه‌كانى سه‌ر بهئهحمهد شه‌رع”.
به‌وته‌ى نورى شێخۆ، “هێزەكانى سه‌ر به‌شه‌رع خاڵێکی نوێی سەربازییان لەپارکی ئەشرەفیە دامەزراندوەو گه‌مارۆیان به‌سه‌ر هه‌ردوو گه‌ڕه‌كه كوردیهكهدا سه‌پاندوه، ئەمەش ئاماژەیەكى مه‌ترسیداره بۆ پێكدادانى سهربازیىو هێرشكردن بۆسه‌ر گەڕەکەکانى ئهشرهفیهو شێخ مه‌قسود”.
مهترسیهكى گه‌وره‌شى له‌باره‌ى گروپه چه‌كداره‌كانى سوریاوه ئاشكراكردوهو ده‌ڵێت، “چەند گروپى چه‌كدارى بێ دیسپلینى سه‌ر بهحكومهتهكهى شه‌رع، لەناو جەرگەی گەڕەکی شێخ مەقسودو ئەشرەفیە بونیان هه‌یه‌و خەریکی نانه‌وه‌ى ناکۆکی‌و ئاژاوه‌ن، تائێستا پێكدادان ڕوینهداوهو بازگە هاوبەشەکان لەدەروازەکانی چونە ژورەوەی ئەو دوو گەڕەکە کاردەکەن، به‌ڵام مهترسیهكى گه‌وره هه‌یه”.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.