خوێندراوەتەوە: (7.4K)

خۆپیشاندانەکەی سنووری وەرتێ گرژى تێکەوت و بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانەوە کەسێک بە سەختی برینداربوو، چاوگێکیش لە نەخۆشخانەی ئاشتی فێرکاری سۆران وت، هاوڵاتییەکە کەمێک پێش ئێستا بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستداوە.


ئەو هاوڵاتییەی لە خۆپیشاندانەکان بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان بریندارکرابوو کەمێک پێش ئێستا گیانی لەدەستدا.

تەرمی ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە لە ئێستادا رەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراوە بە مەبەستی توێکاری بۆ تەرمەکەی و پاشان رادەستی خێزانەکەی دەکرێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان ئەو هاوڵاتییەی بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان گیانی لەدەستدا ناوی حهسهن عهبدولڕهحمانە و پۆلیسی بهرگری فریاكهوتنه و خاوهنی پێنج منداڵه.
ئەوەش لە کاتێکدایە، هاوڵاتییان لە سنووری باڵەکایەتی بەهۆی نەبوونی کارەباوە گردبوونەوە و رێگەی هامڵتۆنیان داخست و هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکەش بە مەبەستی بڵاوەپێکردنیان تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد و بەهۆیەوە هاوڵاتییەکی دانیشتووی گوندی سەرنەوسی سەر بە سنووری وەرتێ گیانی لەدەستدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 119 Today: 1,088 📊 Click Here