خوێندراوەتەوە: (1.6K)

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەیەكەم ڕۆژی بانگەشە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پەیامێك ئاڕاستەی لایەنە سیاسیەكان دەكات و دەڵێت،” باهەموان ئازاد بن لەبانگەشە، بەڵام نابێت هیچ كه‌س و لایه‌نێك ڕق و كینه بڵاو بكاته‌وه.”

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی ئاڕاستەی لایەنە سیاسیەكان و كرد‌و ڕایگەیاند،” داوا لەهەموو لایەنەکان دەکەم، پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بن، بانگه‌شه‌یه‌كی شارستانی به‌ڕێوه ببه‌ن كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبوڵكردن و فره‌ڕه‌نگیی پێكهاته‌كانی كوردستان بێت و نه‌بێته هۆی گرژی و دابه‌شكردن و بێزاركردنی كۆمه‌ڵگه و تێكدانی ئارامیی هاوڵاتییان.”

سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە، خه‌ڵكی كوردستان،”ده‌بێت وەک كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نی، ململانێیه‌كی شارستانی له‌م پرۆسه‌یه‌دا به‌ڕێوه ببات. كاندیدبونی ئافره‌ت زۆر گرنگ و بایه‌خداره، ده‌بێت ناو و پێگه و رێزی پارێزراو بێت، هه‌روه‌ها ده‌بێ رێز له‌هێما و پیرۆزییه‌كانی هه‌موو پێكهاته‌كان بگیرێت، هێزه ئه‌منییه‌كانیش پیشه‌ییانه و بێ جیاوازی ئه‌ركی خۆیان له‌پاراستنی هه‌موان جێبه‌جێ بكه‌ن.”

سەرۆکی هەرێمی کوردستان باس لەوە دەکات، “دواجار هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌چنه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ، ئامانجیان خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان و عێراقه، ده‌بێ بزانن كه به‌یه‌كڕیزی و ته‌بایی و پێكه‌وه‌یی، ده‌توانن خزمه‌تی باشتری ئێستا‌و داهاتوی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بكه‌ن و ماف و ده‌ستكه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بپارێزن. بۆیه نابێ له‌بانگه‌شه‌دا كارێكی وا به‌رانبه‌ر به یه‌كتر بكه‌ن كه سبه‌ی نه‌توانن پێكه‌وه كار بكه‌ن.”
ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمشەو لەدوای كاتژمێر دوانزەی شەو، بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێكرد.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 189 Today: 1,289 📊 Click Here