خوێندراوەتەوە: (1.5K)

مەلا بەختیار لەساڵڕۆژی كۆچی دوایی مام جەلالدا دەڵێت،”له‌م ساڵڕۆژه‌دا هه‌ق به خۆم ده‌ده‌م.. له رۆحی پاكی مام جه‌لالیش راده‌بینم بڵێم: لاپه‌ڕه‌ی روداوه خوێناوی و نه‌خوازراوه‌كه‌ی لاله‌زار دابخه‌ن.. چاره‌سه‌ر بكه‌نه خه‌ڵاتی یادی مام”.

مەلا بەختیار، لەنوسینێكی دوروو درێژدا لەدوای ئەوەی سەرەتای خەباتی حزبایەتی تا كۆتاییەكەی لەگەڵ مام جەلالدا دەگێرێتەوە، دەشڵێت،”با بۆ خوێنەری رون بكەمەوە، نه كه‌ین و بهینم له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی ئێستای یه‌كێتی و سه‌رۆكه‌كه‌ی هه‌یه. نه له‌م دۆخه نه‌خوازراوه‌ی كوردستان و ناو یه‌كێتیش به‌ته‌مای هیچ داخوازیهكم”.

جەختیش دەكاتەوە، كە گه‌لێ قورسه به‌ره‌سمی و شه‌خسی، كۆبونهوهشیان له‌گه‌ڵدا بكات و دەڵێت،خوێندنه‌وه‌م بۆ مێژوویه‌ك، به گه‌ش و خامۆشیه‌وه، به شانازی و شه‌رمه‌زاریه‌وه، بوم و هه‌م.. بۆ یه‌ك رۆژیش له راگواستنی دێهاته‌وه، له ئه‌نفال و كیمیابارانیشدا، له زیندانیكردنی ئه‌وپه‌ڕی غهدرلێكردن به‌رامبه‌ر خۆم و هاوڕێكانیشم، نه سه‌ربه‌رزی هاوڕێكانم و نه كێلی بڵندی شه‌هیدانم، نه‌وی نه‌كرد و له‌ژێره‌وه، له‌وپه‌ڕی نههاتهمی خۆمدا، ئاماده نه‌بووم ژێربه‌ژێر، په‌یوه‌ندی به ده‌زگا سیخوڕه‌كان بكه‌م.. هه‌تا گیرفانم گه‌رم بكه‌م و، ویژدانم سڕ بكه‌م”.

لەدرێژەی نوسینەكەشیدا باسی لەوە دەكات كە” له روداوه‌كانی دوای راپه‌ڕینه‌وه، مێژووی مام جه‌لال ناده‌مه به‌ر نه‌شته‌ری رقه‌به‌رایه‌تی.. به میتۆدی ره‌خنه‌گرانه، رابوردوو ده‌خوێنمه‌وه، قه‌ت چاویش له گه‌نده‌ڵی و كاڵفامی سیاسیه‌كانیش، ناپۆشم”.

جەختیش دەكاتەوە و دەڵێت،” له‌م ساڵڕۆژه‌دا هه‌ق به خۆم ده‌ده‌م.. له رۆحی پاكی مام جه‌لالیش راده‌بینم بڵێم: لاپه‌ڕه‌ی روداوه خوێناوی و نه‌خوازراوه‌كه‌ی لاله‌زار دابخه‌ن.. چاره‌سه‌ر بكه‌نه خه‌ڵاتی یادی مام. خۆشتان ده‌زانن كه ئێوه ئامۆزای هاوسه‌رۆك بوون و چۆنتان ویست، گه‌ز و ره‌زی چواره‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیتان داده‌پاچی”.

راشیگەیاندوە،” له‌كۆتاییدا دوپاتی ده‌كه‌مه‌وه كه: مام جه‌لال، له‌دوای (1970)وه، سه‌باره‌ت به‌و تێكۆشه‌رانه‌ی ده‌رسمان له مێژووی شه‌سته‌كان وه‌رده‌گرت، له روانگه‌ی ده‌هه‌كانی (1970-2017) سه‌یر ده‌كه‌ین. نه‌ك له دۆخی ئێستای یه‌كێتیه‌وه! یان له روداوه‌كانی پێش (1970)وه”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 60 Today: 271 📊 Click Here