خوێندراوەتەوە: (1.1K)

حکومەتی هەرێم لەڕێگەی وەزارەتی پەروەردەو بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پلاندانانی پەروەردەیی، بڕیارێكى ڕاگه‌یاند له‌باره‌ى پرۆسه‌ى خوێندن‌و ده‌ڵێت، “هەڵمەتی گەڕانەوە بۆ خوێندن دهستپێدهكاتو جیاوازیى ته‌مه‌نیش كه‌مده‌بێته‌وه”.

ڕاگهیهنراوێكى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ئاشكرایكردوه، بۆ ساڵی خوێندنی (2025-2026) هەڵمەتێكیان ڕاگهیاندوهو له‌سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌وه دەستپێدەکات‌و ماوەی 16 ڕۆژیش بەردەوامدەبێت، ئامانجى كۆى پرۆسه‌كه‌ش، گەڕاندنەوەی ئەو قوتابیانەیە کە بەهۆکارێکی جۆراوجۆر لەخوێندن دابڕاون.

له‌و ڕاگەیەندراوەدا هاتوه، “داوا لەبەڕێوەبەرو یاریدەدەرو تەواوی ستافی قوتابخانەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، گەرمیان، هەڵەبجە، سۆران، ڕاپەڕینو زاخۆ دەکرێت کە لەسنوری جوگرافیای خوێندندا، بەپشتبەستن بەڕێنماییەکانی وەرگرتنی قوتابی، هەوڵبدەن نزیکەی پێنج قوتابی بگەڕێننەوە بۆ خوێندن”.

هه‌روه‌ك له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ڕێنماییەكانى دیكه‌ى هەڵمەتەکە ڕونكراوهتهوه به‌مشێوه‌یه:
ـ قوتابیانی نوێ (قۆناغی بنەڕەتی): هەر منداڵێک تەمەنی لە (9) ساڵ کەمتر نەبێت واتا نەگەیشتبێتە (10) ساڵ، مافی هەیە لەپۆلی یەکەمی بنەڕەتی تۆماربکرێت یان به‌گوێره‌ى ئاستی خۆی لەپۆلێکی گونجاو دابنرێت.

ـ قوتابیانی دابڕاو (خێرا): ئەگەر تەمەنی منداڵ لە(10) ساڵەوە تا (22) ساڵ بۆ کوڕ‌و (24) ساڵ بۆ کچ بێت‌و دابڕابێت، مافی خوێندنی خێرای هەیەو دەتوانێت به‌گوێره‌ى ڕێنمایی‌و ئەزمون بەردەوامبێت، ئەگەر قوتابی چەند پۆلێکی تەواو کردبێت (بۆ نموونە تا پۆلی سێیەمی بنەڕەتی)، دەتوانێت لەخوێندنی خێرا بەردەوامبێت یان لەهەمان پۆل دابنرێتەوە.

ـ قوتابیانی ڕووتین (ئاسایی): قوتابیانی ڕووتین دەتوانن تا تەمەنی 16 ساڵ لەخوێندنی ڕۆژ بەردەوامبن، ئەگەر تەمەنیان لە 16 ساڵ زیاتربێتو دوو ساڵ یان زیاتر دابڕابن، مافی خوێندنی ئێواران یان خوێندنی خێرایان هەیە، بەمەرجێک لەخوێندنی ئێواران تەمەنیان لە 45 ساڵ‌و لەئامادەیی لە 50 ساڵ زیاتر نەبێت.

ـ کەسانی نەخوێندەوار: هەر کەسێک لەهەر تەمەنێک بێت کە تائێستا لەهیچ قوتابخانەیەک نەخوێندوە، پێویستە بەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاستی بۆ دیاریبکرێت‌و به‌گوێره‌ى تەمەن لەخوێندنی بنەڕەتی بەردەوامبێت.

ـ قوتابیانی دەرەکی: ئەگەر قوتابی بەتەمەن چوبێتو دوای پۆلی چوار یان پێنج وازی لەخوێندن هێنابێت، تەمەنی ئێستای (26) ساڵ بۆ کچ‌و (23) ساڵ بۆ کوڕ بێت، دەتوانێت لەڕێگەی خوێندنی دەرەکی ناوەکانیان تۆماربکاتو بەقوتابی دەرەکی خوێندنەکەی تەواو بکات.

ـ قوتابیانی ئامادەیی دابڕاو: هەر قوتابییەک لەپۆلەکانی ئامادەیی وازیهێنابێت، بەمەرجێک دوو ساڵ لەسەریەک بەکەوتوو هەژمارنەکرابێت، مافی گەڕانەوەی هەیە بۆ قوتابخانەکانی خوێندنی ڕۆژ به‌گوێره‌ى تەمەن، یان ئەگەر دوو ساڵ زیاتر وازی لەخوێندن هێنابێت، دەتوانێت لەخوێندنی ئێواران بەردەوامبێت.

ـ تەمەنی نەگونجاو بۆ ئامادەیی: ئەگەر قوتابی تەمەنی بۆ قۆناغی ئامادەیی نەگونجێت، دەتوانێت بەشێوەی دەرەکی بەردەوامبێت.

ـ بەردەوامبون لەخوێندن: ئەگەر قوتابییەک لەماوەی 16 ڕۆژەی هەڵمەتەکەدا بۆ ماوەی (20) ڕۆژ بەردەوامبێت لەخوێندن، دەگەڕێتەوە هەمان پۆل.

لەدوای کۆتاییهاتنی ماوەی ئەم هەڵمەتە، قوتابی مافی گەڕانەوەی خوێندنی بۆ ساڵی خوێندنی (2025-2026) نامێنێت.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 228 Today: 1,761 📊 Click Here