خوێندراوەتەوە: (1.4K)

وڵاتانی عەرەبی و جیهان پێشوازییان لە وەڵامەكەی بزووتنەوەی حەماس كرد و داوایان كرد دەستبەجێ شەڕ لە غەززە كۆتایی پێبهێنرێت و دیلەكان ئازاد بكرێن. وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند، پێشوازی لە وەڵامەكەی حەماس بۆ پلانەكەی ترەمپ دەكەن لەبارەی كۆتاییهێنان بە جەنگی سەر غەززە و ئازادكردنی دیلەكان لە چوارچێوەیەكی ئاڵوگۆڕدا، بەپێی پێشنیازەكەی ترەمپ. وتیشی: پاڵپشتیی قسەكانی ترەمپ بۆ دەستبەجێ كۆتاییهێنان بە جەنگ و ئازادكردنی دیلەكان لە غەززە دەكەین. هاوكات وەزارەتی دەرەوەی میسر سەرەڕای پێشوازی لە وەڵامەكەی حەماس، داوای كرد سەرجەم لایەنەكان پلان و پێشنیازەكە جێبەجێ بكەن. لەلایەكی دیكەوە، نەتەوە یەكگرتووەكانیش داوای لە هەموو لایەنەكان كرد ئەم هەلە بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگی سەر غەززە بقۆزنەوە. هەروەها ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا وتی: دەبێت حەماس پابەندی وەڵامەكەی بێت و ئێستاش بەرەوپێشچوونێكی زۆر باشمان بە ئاڕاستەی ئاشتی هەیە. هاوكات كیەر ستارمەر سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، ئێستا هەلێك هەیە بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ و ئازادكردنی بارمتەكان و گەیاندنی هاوكاریی مرۆیی بە غەززە، پێویستە هەمووان ڕێككەوتنەكە جێبەجێ بكەن. جگە لەم وڵاتانە، چەندین وڵاتی دیكەش پێشوازییان لە وەڵامەكەی حەماس بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ و ئازادكردنی سەرجەم دیلەكان لە غەززە كردووەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 209 Today: 1,556 📊 Click Here